٢٤ کاتژمێر کارەبا دەدرێت بەهاوڵاتیان

بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى ڕایگەیاندووە،  گۆڕانکاری لە خشتەی موەلیدە ئەهلییەکان دەکرێت و ٢٤  کاتژمێر کارەبا دەدرێت.

بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى ڕایگەیاندووە ”  بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکان بڕیاردرا لە ئەمڕۆ دووشەممەوە ١٢ی حوزەیران ڕۆژانە لەماوەی ٢٤ سەعات هەر کاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە موەلیدە ئەهلییەکان کارەبا بدەن بەهاوڵاتیان ” .

ئاماژەى بەوەشکردووە، هەر کاتێکیش موەلیدە لە ٦ کاتژمێر کاری کرد دەتوانێت یەک کاتژمێر پشوو بە موەلیدەکەی بدات.

کارەباى سلێمانى  ئەوەشی بڵاوکردەوە، کە بەرنامەی کارەبای نیشتمانیش بەشێوەیەک دەبێت کە کارکردنی موەلیدە نەگاتە ٦ کاتژمێر، ئەگەر کاریشی کرد ئاساییە پشووی پێبدات.

لە کۆتایدا بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى ڕایگەیاندووە، داواکاریشن موەلیدەکان لەئەمڕۆ ١٢ى حوزەیرانەوە پابەندبن بەخشتە نوێیەکەوە.