ئیدارەی پارێزگای سلێمانی لەھەوڵی رێکخستنەوەی سەنتەری شاردایە

ئیدارەی پارێزگای سلێمانی لەھەوڵی رێکخستنەوەی سەنتەری شاردایەو پارێزگاریش دەڵێت مەبەستیان بێکارکردن و نان بڕینی ھیچ کەسێک نیە.

سەبارەت بەو ھەڵمەتەی لیژنکانی قائیمقامیەتی پارێزگای سلێمانی بۆ نەھێشتنی زیادەرۆییەکان و رێکخستنەوەی ناوشار دەستیان پێکردووە، (سەردار قادر ) پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: لە ھەوڵداین بۆ دابینکردنی شوێنێک بۆ ئەو دەستگێڕ و عەرەبانانەی کە لە سەنتەری شاری سلێمانیدان.

 وتیشی نامانەوێت ھیچ ھاووڵاتییەک نانبڕاو بکرێت بەڵام ئەو ھەڵمەتە بۆ ڕێکخستنەوەی ھاتووچۆی ناو شارەو پێویستە ھەمو لایەک ھاوکاربن بۆ نەھێشتنی دیاردەی زیادەڕۆیی.