مانگی داھاتوو ١٣١ ھەزار بەرمیل بۆ ھەناردەی نەوتی عێراق زیاد دەبێت

لەمانگی داھاتوودا ئاستی ھەناردەی نەوتی عێراق رۆژانە ١٣١ ھەزار بەرمیل نەوت زیاد دەکات ، وەزارەتی نەوتیش وردەکارییەکەی ئاشکرا دەکات.

وەزارەتی نەوتی عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، بەھۆی پێشخستن و پەرە پێدانی کێڵگەو بیرە نەوتەکانی پارێزگای بەسرەو چارەسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانەی ھەبوون، نەوتی مپارێزگای بەسرە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوەو کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ھەناردەکردن و داھاتی نەوتی عێراق دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مانگی رابردوو ھەناردەی نەوتی پارێزگای بەسرە رۆژانە دوو ملیۆن و ٢٠٧ ھەزار بەرمیل بووە، بەڵام لەمانگی داھاتوودا ئاستی ھەناردەکردنی نەوتی ئەو پارێزگایە بەرزدەبێتەوە بۆ دوو ملیۆن و ٣٣٨ ھەزار بەرمیلی رۆژانە، واتە ١٣١ ھەزار بەرمیل نەوت بۆ کۆی ھەناردەکردنی نەوتی عێراق زیاد دەبێت.