بیگومان زۆرجار کەش و هەوای  کوردستان کاریگەر دەبیت بە کەش و هەوای  وڵاتانی تر و  تووشی خۆڵبارین دێت، ئەمرۆش بهڕێوهبهری كهشناسی و بوومهلهرزهی سلێمانی ڕایگهیاند خۆڵبارین تاوهكو دوو ڕۆژی دیكه بهردهوام دهبێت لهم ساڵیشدا زۆرترین ڕێژهی باران له پارێزگای سلێمانی بووه. 
چەند هەنگاوێک هەیە کە دەبێت لە کاتی خۆڵبارین جێ بەجێیان بکەیت:
1- لەکاتی خۆڵبارین لەشی مرۆڤ تووشی وشک بوونەوە دێت بۆیە پێویستە بڕێکی زۆر ئاو بخۆیتەوە.
2- هەوڵبدە لە کاتی خۆڵبارین لە ماڵەوە بیت و نەچیتە دەرەوە.
3- لە کوردستان زوو زوو کارەبا دەبرێت و خۆڵبارینیش وەزعەکە خراپتر دەکات، بۆیە هەوڵبدە لەو حاڵەتانە لایتێکی شەحن لەماڵەوەت هەبێت.
4- بەهیچ شێوەیەک دەرگا و پەنجەرە مەکەرەوە.
5- ئەگەر لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەناکاو خۆڵبارین دەستی پێکرد و هەستت کرد کە توانای بینینت نەماوە، بۆ پاراستننی گیانت بەسەلامەتی واباشترە شوێنێک بدۆزیتەوە و ئۆتۆمبیلەکەت بووستێنیت.
6- ئەگەر لەدەرەوە بوویت و خوانەخواستە نەخۆشی تەنگە نەفەسیت هەیە  و لەناکاو خۆڵبارین دەستی پێکرد، هەوڵبدە پارچە پەڕۆیەک تەڕبکەیت و دەم و لووتتی پێبگریت.
ئەگەر هاوێنە ( عدسە لاصقە) بەکار دێنێت، دەبێت لەکاتی خۆڵبارین خێرا لایان ببیەت چونکە لەوانەیە تووشی هەوکردنی چاو ببیت و بیلبیلەی چاوت ئەزیەت بخوات.
7- ئەگەر هەستت کرد رەوشی خۆڵبارین بەرەو خراپتر دەچێت و تۆش زیاتر تەنگە نەفەس دەبیت، باشتر وایە بە بەتانیی تەڕ دەرگا و پەنجەرەکانت بگریت.
				
			










