بەراورد بەرۆژی پێنج شەممە، بانكی ناوەندی عیراق ئەمڕۆ رێژەی خستنەبازاڕی دۆلاری بەشێوەیەكی بەرچاو زیادكرد، بەهەمان نرخی پێشوو كە 1182 دینارە بۆ هەر دۆلارێك.
بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند ئەمڕۆ یەكشەممە 151 ملیۆنو 722 هەزارو 800 دۆلاری فرۆشتووە، ئەوەش بەبەراورد بەرۆژی پێنج شەممە نزیكەی 10 ملیۆن دۆلار زیادیكردووە، پێنجشەممە بانكی ناوەندی 141ملیۆنو 865 هەزارو 45 دۆلاری خستەبازاڕەوە.
پڕۆسەی فرۆشتنی ئەو بڕە پارەیە بە بەشداری31 بانكو 14 كۆمپانیای تایبەت بەحەواڵەكردنی دراو ئەنجامدراوەو نرخی هەر دۆلارێكیش بە 1182 دیناری عیراقی دیاریكراوە.
رۆژانە بانكی ناوەندی عیراق بڕی ئەو دۆلارە بڵاودەكاتەوە كە بەشێوەی زیادكردن دەیفرۆشێتە بانكەكانی عیراق، لەگەڵ خشتەیەكی تایبەت بەناوی ئەو بانكانە.