رازی نابێت پاڵاوگە لە کفری دروست بکرێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رەزامەند نابێت بۆ دروستكردنی پاڵاوگەی نەوت و وێستگەی كارەبا لە ناوچەی گەرمیان کە هەلى کار بۆ سێ هەزار کەس دەڕەخسێنن.

غالب محەمەد، سەرۆكی لیژنەی وزەو سەرچاوە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكراى دەکات؛ بۆ سود وەرگرتن لە غازی سروشتی گەرمیان، ساڵێک و شەش مانگە پرۆژەی دروستكردنی پاڵاوگەی نەوت و دروستكردنی وێستگەی كارەبایان لە ناحیەی سەرقەڵای كفری داوەتە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە.

لەوبارەیەوە وتی: “ئەوە لەکاتێکدایە کە بە دامەزراندنی ئەو دو پرۆژەیە، هەلی كار بۆ سێ هەزار هاوڵاتی بێكاری ناوچەكە دەڕەخسێت، جگە لەوەش دەتوانرێت كارەبای پارێزگای سلێمانی و گەرمیانیش دابین بكرێت”.

‌هاوکات بەوتەی یادگار فه‌تاح بەریوەبەری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان، لەگەڵ رێگرییەکانی سامانە سروشتییەکان بڕیاره‌ حكومه‌تی عێراق نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتییانی ناوچه‌ی‌ گه‌رمیاندا دابه‌ش بكات.

ئیداره‌ی گه‌رمیان  پێویستی به‌ نزیكه‌ی هه‌شت ملیۆن لیتر نه‌وت هه‌یه‌ تا بتوانریت بۆ هه‌ر ماڵێك بڕی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت دابین بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و  بڕه‌ نه‌وته‌ نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان، تاوه‌كو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی بكرێت‌.