وەزیری كشتوكاڵ : بووینە خاوەنی بەرهەمی خۆمان و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش كراوه‌

 وەزیری كشتوكاڵ رایگەیاند، سەرەڕای هەموو ئەو هەوڵانەی لەلایەن وڵاتانەوە دەدران بۆ رێگری كردن لە پێشخستنی بواری كشتوكاڵ بەڵام هەرێمی كوردستان توانی ببێتە خاوەن بەرهەمی خۆماڵی خۆی تەنانەت چەندین بەرهەمیشی هەناردەی دەرەوە كردووە .
 عەبدولسەتار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتەیەكدا لە میانەی بەشداری كردنی لە یەكەمین فستیڤاڵی كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی سەڵاحەددین لە هەولێر لە 15ی ئایار/مایسی 2016 بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی شتی گەشت و گوزار لە هەرێمی كوردستان رێكی خستبوو ئاماژەی بەوە كرد، پێویستە سێكتەری كشتوكاڵ ببێتە یەكێك لە سێكتەرە سەرەكیەكانی گەشەپێدانی ئابووری لە هەرێمی كوردستان و ئەوەشی خستەڕوو دوژمنان بەتایبەتی لە سەردەمی بەعس هەمیشە كاریان بۆ وێران كردنی لادێكانی كوردستان دەكرد و جوتیارانیان دەكردە فەرمانبەر یانیش لە لادێكانی خۆیان دەریان دەكردن چونكە دەیانزانی بڕبڕەی پشتی ئەم وڵاتە لە لادێكانیەتی.
وەزیر ئاماژەی بەوە كرد كوردستان هەموو بنەمایەكی كشتوكاڵی تیادا هەیە وەكو خاك و كەش و هەوا و ئاو و دەستی رەنگینی تیادایە تا دەگاتە رادەی دروستكردنی ئامێری پێشكەوتووی بواری كشتوكاڵی، بە پێویستیشی زانی كار بۆ ئەوە بكرێت كەرتی كشتوكاڵ بكرێتە سێكتەری یەكەم بۆ گەشەپێدانی بواری ئابووری لە هەرێمی كوردستان شان بەشانی نەوت و بوارەكانی دیكە، هەروەها تیشكیشی خستە سەر پرۆتۆكۆلی نێوان هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و كشتوكاڵ بە مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوە و لێكۆڵینەوەی قوتابی و مامۆستایانی زانستی كشتوكاڵ بۆ سوودی هەردوولا، هاوكات ئەوەشی نەشاردەوە قەیرانی دارایی و بارودۆخی سیاسی رۆڵیان لە راگرتنی زۆر لە پرۆژەكانی وەزارەت هەبووە.
هەر لەم ڕێوڕەسمەدا سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەددین و نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا پێشكەش كران و لە وتارەكاندا دووپات لەسەر پاڵپشتیكردنی سێكتەری كشتوكاڵ كرایەوە. هەر لەم فستیڤاڵەدا چەندین بەروبوومی بەرهەمی خۆماڵی نمایش كران وێڕای چەندین نموونەی پرۆژەی پێشكەش كراو لەلایەن قوتابیانی كۆلێژی كشتوكاڵ لە زانكۆی سەڵاحەددین.