وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم راگەیاند وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گرێبەستی لەگەڵ (70) كۆمپانیای بیانی و عێراق واژۆ كردووە بۆئەوەی گەشتیار بێنە هەرێمی كوردستان.
لە 19 تا 20ی مانگی ئازاری ئەمساڵ كۆنفرانسی گەشتیاری و وەبەرهێنان لە هەولێر ئەنجامدرا و لەو كۆنفرانسەدا (108) كۆمپانیای گەشتیاری بەشداریانكرد و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش داوای لەو كۆمپانیایانە كردووه گەشتیار بێنە هەرێمی كوردستان.
نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند “لە كۆیی 108 كۆمپانیا، 70 كۆمپانیای عێراقی و بیانی، چەند رۆژێكە لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گرێبەستێكیان واژووكردووە بۆئەوەی گروپی گەشتیاری بۆ هەرێمی كوردستان بێنن”.
هەرێم گرێبەست لەگەڵ (70) كۆمپانیای گەشتیاری واژۆدەكات
