وێنەی ئافرەتێكی رەش پێست دەخرێتە سەر دروای ئەمریكا

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە وێنەی ھاریات توبمان، ئەو ئافرەتە رەش پێستەی لەساڵانی 1820 لەدژی کۆیلایەتی لە ئەمریکا خەباتیکرد و بە ھەزاران کچی رەش پێستی لەدەست کۆیلایەتی رزگار کرد، دەخرێتە سەر کاغەزی 20 دۆلاری و جێگەی وێنەی حەوتەم سەرۆکی ئەمریکا ئەندرۆ جاکسۆن دەگرێتەوە.
جاک لیو، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاند: “ئەوە چیرۆکی گەورەیی ئەمریکا دەگەڕێتەوە و راستیی دیموکراسیەتی ئەمریکا دەسەلمێنێت، کە گرنگ نییە خەڵکی کوێیت و چۆن دەژیت، تۆ لەم وڵاتە دەتوانیت، رەوشی وڵاتەکەت بگۆڕیت و ببیتە سیمبوڵ”.
ھەروەھا بڕیارە گۆڕانکاریی لە وێنەکانی کاغەزی 10 و 5 دۆلاری بگۆڕدرێت و زۆربەی وێنەی ئەو کەسانەی جێگەی وێنەی سەرکردە کۆنەکانی ئەمریکا دەگرنەوە، ئافرەتن و یەکێک لەو ئافرەتانەی کە وێنەکەی دەخرێتە سەر کاغەزی 5 دۆلاری، خانمی یەکەمی پێشووی ئەمریکا ئێلینەر رۆزڤێڵتە.
جازمن جێفەرسۆن، ھاووڵاتی ئەمریکی دەڵێت: “ئەوە گۆڕانکارییەکی باشە، لەبەرئەوەی تا ئێستا کەمینەکانی ئەمریکا، لەسەر دراوی ئەمریکا نابینرێن، بۆیە ئەوە ھەنگاوێکی باش و گەورەیە کە وێنەی توبمان شان بە شانی سەرکردە و کەسە گرنگەکانی دیکەی ئەمریکا لەسەر دراوەکەمان ببینرێن”.
بەرپرسانی ئەمریکا رایدەگەیەنن کە دۆلارە نوێیەکان لەساڵی 2020 دەکەوێتە بازاڕەوە و ئەم بڕیارە لەدوای چەندین دەبەیت و فشاری رێکخراوەکانی تایبەت بە مافەکانی ئافرەتان دێت کە دوایانكردبوو، پێویستە وێنەی چەند ئافرەتێک بخرێتە سەر کاغەزی دۆلاری ئەمریکی.