به‌رھه‌مھێنه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی نه‌وت بڕیاره له ١٧ی نیسان، له دۆحه کۆببنه‌وه بۆ به‌ھێزکردنی ڕێککه‌وتنی سه‌ره‌تایی مانگی شوباتی نێوان ڕووسیا، ڤه‌نزوێلا، قه‌ته‌ر و سعودیه، له‌پێناو دابه‌زانی ئاستی ھه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خاو و جڵهودارکردنی زیاده‌ی به‌رھه‌می نه‌وت له بازاڕ.
“ئه‌لیکسانده‌ر نۆڤاک” وه‌زیری وزه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه ئێرانیش به‌شداریی کۆبوونه‌وه‌ی دۆحه ده‌کات. ئێران که به‌ھۆی سزاکانی سه‌ریه‌وه ماوه‌یه‌کی زۆر به‌رھه‌می نه‌وتی که‌م کرابووه‌وه، ئێستا ده‌یه‌وێ سوود له سووککردنی سزاکانی سه‌ر وڵاته‌که‌ی وه‌ربگرێت و نه‌وتی زیاتر ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌کانی جیھان بکات.