سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانی عێراق رایانگه‌یاند، له زنجیره ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ كه (9) پارێزگای عێراقیان كردبوه ئامانج (150) قوربانی لێكه‌وته‌وه.
له شاری به‌غدا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه كه‌سێك كوژرا و چواری تریش برینداربون له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبرێژكراو كه كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری پاسه‌وانی و ئاسایشی ئه‌میندارێتی به‌غدای كردبوه ئامانج.
له‌شاری كه‌ركوكیش (9) كه‌س كوژران و (36) كه‌سی تریش برینداربون له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی چوار ئۆتۆمۆبێلی بۆمبرێژكراو، كه قه‌زای حه‌ویجه و باره‌گایه‌كی به‌ره‌ی توركمانی و باره‌گایه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان و ناوچه‌ی عه‌مه‌له شه‌عبیان كردبوه ئامانج.
هاوكات پارێزگاری دیاله‌ش له هه‌وڵێكی كوشتن رزگاری بو، له پارێزگای بابلیش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبرێژكراوه‌وه شه‌ش كه‌س كوژران و (37) ی تریش برینداربون، هاوكات (11) خوێندكاریش برینداربون له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌نزیك بینای قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی كچان.
له ناوچه جیاوازه‌كانی پارێزگای دیاله‌ش (15) كه‌س برینداربون، له پارێزگای واستیش سێ كه‌س كوژران و (15)ی تر برینداربون، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك.
له شاری موسڵیش حه‌وت كه‌س برینداربون، كه پێنجیان سه‌ربازی سوپای عێراق بون، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چێنراو له بێجی چوار كه‌س له پاسه‌وانه‌كانی قایقامی بێجی برینداربون و هاوكات له فه‌لوجه‌ش سێ كرێكار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گوله هاوه‌نێكه‌وه برینداربون.