بە هۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆ و زۆربوونی خواست، وەزارەتی کشتوکاڵ قەدەغەی هاوردەکردنی هەناری هەڵگرت.
	
	بە پێی نووسراوێكی بێگەر تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ كە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كردووە، ئەوە خراوەتەڕوو كە لە بەر زۆری خواست لەسەر هەنار و کەمبوونەوەی بەرهەمی هەناری ناوخۆیی، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاری دا بە رێگەپێدانی هاوردەکردنی هەناری دەرەکی لە رێکەوتی 5/1/2021ەوە.
	
	ساڵانە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە کاتی پێگەیشتنی بەروبومی ناوخۆیی و لە پێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، بە پێی وەرزی  بەرهەمەکان، هاوردەکردنی بەرهەم لە دەرەوە قەدەغە دەكات.
قەدەغە لەسەر هاوردەكردنی هەنار هەڵگیرا

			





