لە سلێمانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت، فێستیڤاڵێکی تایبەتی ئەنجامدا

کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت لە شاری سلێمانی کە سەر بەکەرتی تایبەتە و زیاتر لە ٢٥٠ قوتابی لە باخچەی ساوایان و داینگە و خوێندنگە لە خۆدەگرێت، بەبۆنەی رۆژی جلی کوردییەوە لە پارکی ئازادی سلێمانی فێستیڤاڵێکی تایبەتی بەو بۆنەیەوە سازکرد.

سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەکە، مژدە عەباس لەو بارەیەوە وتی: “فێستیڤاڵه‌كه‌ چالاکی ھونەری و گۆرانی و موزیکی لەلایەن منداڵەکان لەخۆگرتبوو، ھەروەھا پێشانگای کاری دەستی و شێوەکاری قوتابیان، لەگەڵ پێشانگایەکی زانستی بۆ قوتابیانی پۆلی یەک و دوو و سێ کە چەند تاقیکردنەوەیەکی زانستی بۆ قوتابیانی ئەو سێ قۆناخە ئەنجامدرا”.

مژدە عەباس وتیشی: “جگە لەو چالاکییانە، بەشێکی تری فێستیڤاڵەکە نمایشکردنی کەلوپەلی کۆنی کوردەواری، لەگەڵ ئامادەکردن و فرۆشتنی خواردنی کوردەواری بوو کە دواتر لەلایەن قوتابیانەوە داھاتەکەی پێشکەش بە چەند خێزانێکی ھەژار دەکرێت”.