بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد ناكات

بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت: لەم مانگەدا دوو هەزارو 700 تا دوو هەزارو 750 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت‌و بەهۆی قەیرانی داراییەوە هیچ زیادبوونێكمان نییە لە بەرهەمهێنانی كارەبادا، بۆیە سەعاتەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەپێی ئەو خواستەیە كە لەسەر بەكارهێنانی كارەبا هەیە.

بەرهەمهێنانی غازی سروشتی زیاد دەكات
هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان  راگەیاند: بەهۆی قەیرانی داراییەوە پێشبینی ناكەین هیچ چاكسازییەك بكەین لە جۆری پێدانی كارەباكە بەتایبەتی لەكاروەستانی ئەو یەكانەی بەرهەمهێنان كە بەهۆی سوتەمەنییەوە لەكار وەستاون، بۆیە باشبوونی كارەباو زیادبوونی ماوەكانی كارەبا پەیوەندی بە قەیرانی داراییەوە هەیەو تا ئەو قەیرانە بەردەوام بێت ئەستەمە ژێرخانی كارەبا بونیات بنرێتەوەو ئەو گرفت‌و كێشانەی هەمانە چارەسەر بێت.
وتیشی: «كۆمپانیای داناغاز بەپێی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ حكومەتدا هەیەتی لەبەرنامەیدایە بەرهەمهێنانی غازی سروشتی زیاد بكات، ئەو كاتە ئێمەش لە وەزارەتی كارەبا زیاتر سوودمەند دەبین بۆئەوەی تەواویی یەكە لەكاركەوتووەكانی وێستگەكان بەغازی سروشتی كاری پێبكەین‌و ماوەكانی كارەبا زیاد بكەین».
پڕۆ‌ژەی پێوەری زیرەك
سەبارەت بە پێوەری زیرەك بۆ كارەبا، بریكاری وەزارەتەكە رایگەیاند: پێوەری زیرەك پڕۆژەیەكی ستراتیژی گرنگی حكومەتی هەرێمی كوردستانە ئێستا لەقۆناغی ئەوەدایە رێكەوتن لەگەڵ كۆمپانیاكان بكەین كە پێشبینی دەكەم لەسەرەتای مانگی داهاتوو ئەو رێكەوتنە بكەین‌و بەشێوەیەك دایڕێژین بۆ ئەوەی بەزووترین كات دەستبەكاربن‌و گرەنتی ئەوە بدەین بەهاووڵاتیان كە هەموو كەسێك كارەبای بەردەوامی هەبێت.
راشیگەیاند: پێشبینی دەكەین لەماوەی ساڵ‌و نیوێكدا پێوەری زیرەك بۆ هەموو هاوبەشانی كارەبا دابنرێت، ئەمەش بەشێكە لەو پڕۆژە چاكسازییەی كە لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی داڕێژراوەتەوەو لەگەڵ كونسوڵی گشتی بەریتانیاشدا باسی ئەم پڕۆژە چاكسازییە كراوە، هاوكات چەند پڕۆژەیەكی دیكەی ستراتیژیی تێدایە كە لەلایەن بانكی نێودەوڵەتییەوە پێشنیار كراوە بەجێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانە بارودۆخی كارەبا بەرەو باشتر دەچێت.

كێشەی كارەبای كەركوك
روونیشیكردەوە: وەزارەتی كارەبای هەرێم دەتوانێت بەشێوەیەكی باش خزمەتگوزاریی كارەبا پێشكەشی هاوڵاتیان بكات، ئەم پڕۆژانەش لەلایەن كونسوڵی گشتی بەریتانیاوە داواكراوە بۆ ئەوەی لەكۆنگرەی كوێت كە بۆ ئاوەدانكردنەوەی عیراق دەبەسترێت بتوانین بەهاوكاری بەریتانیاو زۆر لەگەورە وەبەرهێنەكانی جیهان بتوانن هاوكاری حكومەتی عیراقی بەگشتی بكەن‌و ئێمەش سوودمەند بین لە كۆمەك‌و هاوكارییەكانیان.
سەبارەت بەكێشەی كارەبای كەركوكیش بریكاری وەزارەتی كارەبا وتی: «حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی وەزارەتی كارەباوە رێگەی بەیەكێك لەوەبەرهێنەرەكان داوە كە كۆمپانیا (ماس)ە لەوێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەباوە وزەی كارەبا بداتە پارێزگای كەركوك، نەك تەنیا 250 مێگاوات كارەبا بەڵكو زۆر زیاتر لەوەی كە ئەوان داوای دەكەن، چونكە حكومەتی هەرێمی كوردستان مەبەستێتی كارەبا بداتە ئەو پارێزگایە، بەڵام كێشەكە لەوەوە دروستكراوە كە حكومەتی بەغدا ئامادە نەبووە ئەو بڕە سوتەمەنییە دابین بكات كە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبای پێویستە، هەموو لایەكیش ئاگادارە ئەو گەمارۆ و سزاو بارودۆخە سەختەی كە هەرێمی كوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت لەتوانای حكومەتی هەرێمی كوردستاندا نەماوە ئەو بڕە سوتەمەنییە دابین بكات كە بۆ بەگەڕخستنی یەكەكانی وێستگە بەرهەمهێنانەكانی كارەبا پێویستە، كڕینی گازوایل‌و غاز تێچوونێكی زۆری دەوێت كە لەتوانای حكومەتی هەرێمی كوردستاندا نییەو لەبەر نەبوونی پارە زۆر وێستگەو یەكەی بەرهەمهێنانمان راوەستاندووە».

دابینکردنی گازوایل
راشیگەیاند: بۆ ئەومەبەستە داوامان لە حكومەتی عیراق كردووە كە گازوایل دابین بكەن‌و لەڕێگەی وەبەرهێنەرەوە كارەبای پێویست بەرهەمبهێنرێت‌و بیداتە كەركوك، هەروەكو چۆن ئێستا وەبەرهێنەر بڕە كارەبایەك بەرهەم دەهێنێت‌و دەیداتە پارێزگای موسڵ كە لەڕێگەی هەردوو كۆمپانیای كارو قەیوان حكومەتی عیراقی گازوایل دابین دەكات‌و لەوێستگەكانی كارەبا ئەو یەكانە كار پێدەكەن كە بەهۆی قەیرانی داراییەوە لەكار وەستاون‌و هیچ تێچوونێكی لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان نییە، بەپێچەوانەوە ئێمە وەكو حكومەتی هەرێمی كوردستان سوودمەندین لەقەرەبووی كە پێویستە بدرێت بەو دوو كۆمپانیایە كە یەكەكانیان بەهۆی نەبوونی سوتەمەنییەوە كار ناكات، لەلایەكی ترەوە لەڕێگەی ئەو گرێبەستەی هەمانە لەگەڵ كۆمپانیا وەبەرهێنانەكان ئێمە سوودمەندین لە گواستنەوەی وزەی كارەبا.

تێكەڵكردنی وەزارەتەكان
سەبارەت بەدەنگۆی بچووككردنەوەی قەبارەی حكومەت‌و كۆكردنەوەی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان لەناو یەك وەزارەتدا هۆگر شاڵی وتی: «كەمكردنەوەی ژمارەی وەزارەتەكان‌و پڕۆژە چاكسازییەكان‌و مەسەلە پەیوەندیدارەكانی تر ستراتیژییەتی حكومەتەو ئێمەش پابەندین بەو بڕیارو ستراتیژییەتانەوە، بەڵام كۆكردنەوەی دوو وەزارەت یاخود زیاتر لەناو یەك وەزارەتدا بڕیارو یاسای تایبەتی دەوێت بەتایبەتی بەگۆڕینی یاسای وەزارەتەكان، هەرچۆنێك بێت ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو بڕیارە بدات، ئەوا نزیكترین وەزارەت لەكارەباوە بۆ تێكەڵبوون لەگەڵیدا وەزارەتی سامانە سروشتیەكانە».

كوردستانی نوێ