ئاوەدانكردنەوەی عیراق سەرچاوەی دارایی هەرێم زیاد دەكات

پسپۆڕێكی ئابوری دەڵێت” ئەو كۆمەك و هاوكاریانەی بۆ ئاوەدانكردنەوەی عیراق كۆدەكرێنەوە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ كاریگەری ئەرێنی لەسەر ئابوری هەرێم دادەنێت”، پەرلەمانتارێكی كوردیش لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، گەشبینە بەوەی رێژەی گەندەڵی لە خەرجكردن ئەو هاوكاریانە بۆ كەمترین ئاست دادەبەزێت.

لە رۆژانی 12 بۆ 14 ی شوبات، كۆنفرانسی ئاوەدان كردنەوەی عیراق لە كوەیت بەڕێوەچوو، تیادا وڵاتانی بەشدار بڕیاریاندا بە بڕی جیاجیا و بە شێوازەكانی قەرز، كۆمەك و پرۆژەی وەبەرهێنان بەشداری لە بونیاتنانەوەی عیراق بكەن و بەشێك لە هاوكاری و پرۆژەكانیش بۆ هەرێم دەبن.

سەبارەت بە كاریگەریەكانی ئەو هاوكاری و قەرزانە لەسەر ئابوری هەرێم، خالید حەیدەر، پسپۆڕی ئابوری وتی” ئەو هاوكاریانە بە شێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ كاریگەری ئەرێنی لە سەر ئابوری هەرێم دادەنێن.

رونیشیكردەوە، بە شێوەی ناڕاستەوخۆ ئەو كەسانەی لە پرۆژەكانی ئاوەدانكردنەوەدا لە ناوچە جێناكۆكەكان و ناوچەكانی تری عیراق كاردەكەن، بە لەبەرچاوگرتنی تواناكانی هەرێم لە رووی گەشتیاریەوە بەشێك لەو پارانەی دەستیان دەكەوێت، گەشتیار دەیهێننە هەرێم.

سەبارەت بە كاریگەری راستەوخۆی هاوكاریە نێودەوڵەتیەكانی پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی عیراق، خالید حەیدەر ئاشكرایكرد، لە هەرێمی كوردستان چەندین كارگە لەوانە كارگەكانی چیمەنتۆ و ئاسن بونیان هەیە و دەتوانن لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانبەركەوتووەكانی عیراق بەشداربن و بەمەش سەرچاوەی دارایی بۆ هەرێمی كوردستان زیاد دەكات.

 ئەردەڵان نورەدین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی وڵاتانی قەرزدەر و كۆمەكبەخش لە رێگەی باڵیۆزخانەكانیانەوە چاودێری وردی چۆنێتی خەرجكردنی قەرز و هاوكاریە مادییەكان دەكەن و لیژنە و دەستەی دەستپاكیش بەشدارن لەو چاودێریكردنە، رێژەی گەندەڵی لە خەرجكردنی هاوكاریەكان و جێبەجێكردنی پرۆژەكانی وەبەرهێنان زۆر كەمتر دەبێت لەو گەندەڵیەی لە ساڵانی رابردودا لە عیراق هەبووە.
 
 radionawa