سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ڕایگه‌یاند پلانیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بچێته نێو كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی خاوه‌ن ئابوورییه زلهێزه‌كانی جیهان كه به كۆمه‌ڵه‌ی 20 ناسراوه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی پڕۆسه‌ی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق، ده‌رفه‌تی زۆری كار بۆ عێراقییه‌كان ده‌ره‌خسێنێت و ئێمه به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ هه‌نگاو ده‌نێین كه تیایدا عێراقێكی به‌هێز، سه‌ركه‌وتوو و یه‌كگرتوو دروست ده‌بێت.
عه‌بادی باسی له‌وه‌ش كرد گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به عێراق، كارێكی ئه‌رێنییه، بۆیه پێویسته ئه‌وه وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ پشتیوانیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق بقۆزینه‌وه.
كۆنگره‌ی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق كه تا سبه‌ی چوارشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت، دوو هه‌زار و 300 كۆمپانیا له 70 وڵات به‌شداری ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان كه عێراق له میانی كۆنگره‌كه ده‌یخاته‌ڕوو، به‌ده‌ست بهێنن.
ساڵی رابردوو، حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاندبوو كه بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی وڵات پێویستییان به 100 ملیار دۆلاره.