کوێت یەک ملیار دۆلار بە قەرز بە عێراق دەدات

میری کوێت رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی یەک ملیار دۆلار بە قەرز بە عێراق دەدات بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی شارە وێرانەکانی.

رۆژی چوارشەممە 14/2/2018، شێخ سەباح جابر ئەحەمد ئەلسوباح، میری کوێت لە سێیەم و کۆتا رۆژی کۆنگرەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق رایگەیاند، لە کۆنگرەکەدا، چوار ملیار دۆلار بۆ عێراق کۆ کراوەتەوە.

شێخ سەباح جابر هەروەها رایگەیاند، کە وڵاتەکەی بڕی دوو ملیار دۆلار پێشکەشی عێراق دەکات بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی شارە وێرانبووەکانی، یەک ملیار دۆلار بە قەرز و یەک ملیار دۆلاریش وەک هاوکاری.

لە رۆژی دووشەممە 12/2/2108، لە کوێ کۆنگرەی دووبارە ئاوەدانکرنەوەی عێراق دەستی بە کارەکانی کرد و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو.