كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل لە چین رایانگەیاند، لەمانگی كانونی دووەمی ئەمساڵدا فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیكردووەو تەنها لەو مانگەدا 2 ملیۆنو 810 هەزار ئۆتۆمبێلی نوێ فرۆشراوە.
بەگوێرەی ئامارەكانی یەكێتی كۆمپانیاكانی پیشەسازی ئۆتۆمبێل لە چین، هەر لەسەرەتای ساڵی 2018وە بازاڕی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بوژانەوەیەكی باشی بەخۆیەوە بینیووەو لەمانگی رابردوودا لەسەر بنەمای ساڵانە بەڕێژەی لەسەدا 11 پۆینت 59 زیادیكردووە.
ئامارەكە ئەوەشی ڕوونكردۆتەوە، كە لەمانگی رابردوودا كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل لە چین 2 ملیۆنو 810 هەزار ئۆتۆمبێلیان فرۆشتووە.
ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل پێشبینیان كردبوو كە لەماوەی ئەمساڵدا بازاڕی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بەڕێژەی لەسەدا 3 گەشە دەكات.