نەوت بەرزترین نرخی لەماوەی چوار ساڵدا تۆمارکرد

نرخی نەوت، لەبەرزبوونەوە بەردەوامە، ئەوەش بەھۆی دابەزینی بەرھەمھێنانی نەوتی فەنزوێلا لەچەند مانگی رابردوودا.

کاتژمێر ١٢:٥٦خولەکی ئەمڕۆ بەکاتی ھەرێمی کوردستان، نرخی ھەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧١ دۆلار و ٢٠سەنت مامەڵەی پێوەکرا و ٢٨سەنت بەرزبووەوە. ئەوەش بەرزترین نرخە لەمانگی کانوونی دووەمی (٢٠١٤)ەوە.

ھەروەھا نەوتی خاوی تەکساس، ھەر بەرمیلێکی بە ٦٦دۆلار و ٤٤ سەنت فرۆشرا، واتە ٥٠ سەنت بەرزبووەوە، ئەوەش بەرزترین نرخە لە ساڵی (٢٠١٤)ەوە. 

ھۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بریتیە لەدابەزینێکی بەرچاوی نەوتی خاوی کۆگاکراوی ئەمەریکاو کەمبوونەی بەرھەمھێنانی فەنزوێلا.