شاندێکی ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان دەکەن

شاندێکی ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان دەکەن
ڕێکەوتی ٤/۷/۲٠۲٥ ئارام بابان، جەوهەر ستار، عوبێد احمد، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لەگەڵ حسن رحیم بەرپرسی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی، لەشاری هەولێر سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی وە علی عوسمان بریکارانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کۆبونەوە.
ئامانج لەسەردانەکە باسکردنبوو لە کردنەوەی سێیەمین خولی پێشانگای (صنع في العراق)کە بڕیارە لەلایەن هەردو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی حکومەتی عێراقەوە لە شاری سلێمانی بەهاوکاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەلایەن کۆمپانیای (اطلس الاصيل) بەڕێوە بچێت.
کەمال موسلم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی کەردنەوەی پیشانگاکەی بە گرنگ وەسفکرد بۆ پێشخستن و بەبازاڕکردن و ناساندنی بەرهەمی ناوخۆ، بەبازاڕەکانی عێراق و دەرەوەی عێراق.
لای خۆشیەوە علی عوسمان، بریکارانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هیوای خواست هەمولایەک کاربکەن بۆ سەرخستن و بە ئەنجامگەیاندنی پیشانگاکە و کاتێکی گونجاو دیاریبکەن بۆ بەڕێوەچونی پێشانگاکە تا هەردو وزارەتی مەعنى لە عێراق و هەرێم بتوانن هاوکار و بەشداربن و کۆمپانیاکانیش بەشداری کارایان هەبێت لە پێشانگاکەدا .