دابەزینی نرخی نەوت زیانی دەیان ملیۆن دۆلار لە هەرێمی كوردستان دەدات و كاریگەریی لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەبێت، بە وتەی پسپۆڕێكی ئابوورییش، یەكێك لە ئەگەرەكانی چارەسەری ئەو دۆخە ״پاشەكەوتكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانە.״ لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا ...

عێراق لە بەشی یەدەگی ئاو دڵنیایی دەدات و ئاشكرای دەكات بەمنزیكانە 14 بەنداوی نوێ دروست دەكەن. گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی عێراق بڵاویكردەوە، ئەو كێشانەی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ھەیەتی لەبارەی ئاو، بۆی ھەیە لە داھاتوودا زیاتر بن، بەڵام ...

بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرانسەری جیهاندا، نرخی نەوت نزمترین ئاستی پێنج مانگی ڕابردووی تۆمارکرد.   له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، ئەمڕۆ سێشەممە 3ی تشرینی دووەم یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاوی برێنت به‌ 38 دۆلار و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی ...

بازاڕی دراو لە توركیا لە دوایین مامەڵەكانیدا بە گەورەترین دابەزین داخرا، لە مێژووی وڵاتەكەدا. لە كاتێكدا كە وەبەرھێنەران چاویان لە كاریگەرییە جیۆسیاسییەكان و دەستێوەردانە سیاسییەكانە لەسەر سیاسەتی نەختینیەیی ، لە میانی دوایین مامەڵەكانی دراودا لیرەی توركی لە داڕمانی مێژوویی بەرامبەر ...

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، پلانی وەزارەتەکەیان بەو ئاڕاستەدایە کە ئاسایشی خۆراک بەتایبەت گەنم و پێداویستیە ڕۆژانەکانی خەڵكی دابین بکرێت، چونکە ئەو گەلەی خاوەنی ئاسایشی خۆراکی نەبێت بڕیاری سیاسیشی پێنادرێت.   بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم لە مەراسیمی کردنەوەی پڕۆژەیەکی ...

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێویستیان بە ئیرادەو لەخۆبوردن و یەکبون و مکوڕبون و بەردەوامبون و پابەندبون هەیە، بۆ ئەوەی ژیان لە مەرگێکی چاوەڕوانکراو؛ ڕزگار بکەن، دەشڵێت، “بۆ ئەوەی هەمو ئەمانە بکەین و ژیان بە ئومێدی مانەوە بێڵینەوە؛ پێویستمان بە خۆپارێزییە”. هەڤاڵ ...

نرخی ئەمپێرێ کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی ١٠ (تشرینی یەکەم) لەنێوان (١٥٠٠ بۆ ٢٠٠٠) دیناردا دەبێت و بەرنامەی کارەباش بۆ مانگی یانزە (تشرینی دووەم) (٢٤) سەعاتی دەبێت ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە ئەوان کارەبا دابین دەکەن.  ئەمڕۆ دووشەممە (٢٠٢٠.١١.٢) لیژنەی دیاریکردنی ...

عێراق پلەی یەکەم لە لیستی کڕیارانی بەرهەمە ئێرانییەکان، وەردەگرێت. ئەمڕۆ یەکشەممە 1-11-2020، مەهدی میر ئەشرەفی، سەرۆکی دەزگای گومرگی ئێرانی بە رۆژنامەنووسانی ولاتەکەی راگەیاندووە، لە ماوەی حەوت مانگدا (20-3-2020 تا 20-10-2020)، قەبارەی بازرگانیی دەرەکیی ئێران گەیشتووەتە 85 ملیۆن تۆن و بەهای ...

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بازرگانانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە کۆنفرانسێکی بازرگانی عێراقی لە شاری شرناخ و ماردین لەووڵاتی تورکیا بەڕێوە دەچێت دەتوانن بەشداری بکەن. دابان نەجمەدین، ڕێکخەری پەیوەندیەکان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ڕایگەیاند: بەپێی ئەو بانگهێشتنامەیەی پێمان ...

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت، بەوەی حکومەت ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابینبکات، و داوای تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای قەرز دەکات. لە کاتێکدا بەهۆی درەنگکەوتنی مووچەوە 15 ملیۆن هاووڵاتی راستەوخۆ زەرەرمەند دەبن. جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ...