بەپێی رێککەوتنێک عێراق 200 ملیۆن دۆلار بە قەرز لە بانکی نێودەوڵەتی قەرز دەکات بۆ بەرەوپیشبردنی کەرتی وزە  و چاككردنی كه‌رتی كاره‌با. بەپێی  رێككه‌وتنه‌كه‌، عێراق بڕی 200 ملیۆن دۆلار بۆ پێشخستنی كه‌رتی كاره‌بای شاره‌كانی باشووری عێراق له‌ بانكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرێت. فوئاد ...

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەرۆکی بانکی ناوەندی لەسەر کار لابردو جێگرەکەی لەشوێنی دانا.  ئەمڕۆ ٦ / ٧، رەجەب تەیب ئەردۆغان، موراد چەتین قایان سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا لەسەر کاری لابدو لەشوێنی ئەو موراد ئویسالی جێگری دامەزراند، ئەم بریارە ...

هەریەکە لە پاسپۆرتەکانی ژاپۆن و سینگافور بە بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان هەڵبژێردرا. کەسانی خاوەن ئەم پاسپۆرتانە دەتوانن بەبێ ڤیزە سەردانی ١٨٩ وڵات بکەن. ئەم ئامارە کە لەلایەن هێنلێی پاسپۆرت ٢٠١٩ـەوە بڵاوکراوەتەوە، ساڵی رابردوو ژاپۆن و سینگافور ریزبەندی یەکەمیان لە ئەڵمانیا وەرگرتبوو. ...

رێككه‌وتنێك بۆ دابینكردنی كاره‌با له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ سلێمانی ئیمزا ده‌كرێت. به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای پارێزگای سنه‌ رایگه‌یاندوه‌، توانایان ھه‌یه‌ له‌رێگه‌ی پارێزگای سنه‌وه‌ كاره‌با بگه‌یه‌ننه‌ ھه‌رێمی كوردستان، له‌ ئێستاشدا بڕی 300 مێگاوات كاره‌با به‌كه‌مترین تێچوو بۆ سلێمانی دابین بكه‌ن، ده‌شتوانن له‌ داھاتوودا ...

وەزیری گواستنەوەی عێراق داوای دابەزاندنی نرخی بلیتی فڕۆکە لەنێوان فڕۆکەخانەکانی کوردستان و بەسرە دەکات. ئەمڕۆ شەممە 6-7-2019، عەبدوڵڵا لعێبی، وەزیری گواستنەوەی عێراق بە یاوەریی عەباس ناسر، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەوانیی عێراق سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری کرد. لە سەردانەکەیدا، عەبدوڵلا لعێبی رایگەیاند، ...

لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەكاندا، هاووڵاتییان ڕوو لە فرۆشتنی زێڕەكانیان دەكەن تا قازانج لە سەرمایەیان بكەن و بۆ پێداویستییەكانی ژیانیان بەكاری بهێنن. كوێستان و هاوسەرەكەی ڕوویان لە دووكانێكی زەڕەنگەری شاری سلێمانی كردووە تا بەشێك لە زێڕەكانیان بفرۆشن لەم كاتی ...

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، “له‌م مانگه‌دا پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌ترسی سلێمانی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ڕێچكه‌ی كاركردن”.  ڕه‌مه‌زان نامیق، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، ”له‌م مانگه‌دا پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ڕیچكه‌ی كاركردن و به‌ڵێندراوه‌ به‌رله‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی ...

خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەر هەڕەشەی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی مریشك دەكەن لە سلێمانی و ده‌ڵێن، بەهۆی بەردەوام دابەزینی مریشك ناچارن كێڵگەكان دابخەن و بەرهەمی مریشك رابگرن. ئەمڕۆ شەممه‌  نازم عەبدوڵا جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی  راگەیاند، ”بەهۆی بەردەوامی هاوردەكردنی مریشك لە دەرەوە ...

پارێزگاری سلێمانی سەردانی چەندی پڕۆژەی پیشەیی و ئابووری و بەرهەمهێنانی شاری سنەی کردووە و لە لێدوانێکدا ئامادەییی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە بۆ فراوانکردنی هاوکاریی دووقۆڵی بەتایبەتی لە باری ئابووری و بازرگانییەوە. هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی کە بە مەبەستی بەشداری کردن لە ...

سعوودیە لە ماوەی ٥ ساڵی رابردوودا بەبەھای  ١٨ ملیار دۆلار ئۆتۆمبێلی لە ئەمریكاوە ھاوردەكردووە. لیژنەی پەیوەندییە گشتییەكانی سعوودیە-ئەمریكا رایگەیاندووە ، سعوودیە پێنجەم گەورەترین ھاوردەكاری ئۆتۆمبێلی ئەمریكایە، بە جۆرێك قەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لە ئەمریكا ھاوردەیكردووە لە ماوەی ٥ ساڵی رابردوودا ...