زیاتر لە ٣٠٠ ساڵە دانیشتوانی گوندی پیران خوێیان لە بازاڕ نەکڕیوە، ئەمە بەرھەمی کانیاوێکە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان باشترین جۆری خوێی سەر ئاستی عێراق و ناوچەکەیە. لە گوندێکی سەر بە قەزای مێرگەسور لە ناوچەی بارزان سەربە پارێزگای ھەولێر کانیی خوێی سروشتی بەرھەمی ...

حەمید ئۆلۆکایا پەنابەرێکی کوردی تورکیا پێش 24 ساڵ کە چووە ئەمریکا تەنها 3 هەزار دۆلار لە گیرفانیدا بوو بەڵام ئێستا کارخانەی ماستی ئەو بازرگانە کورد داهاتی ساڵانەی دەگاتە یەک ملیار و 500 ملوێن دۆلار. حەمید ئۆلۆکایا ئەو پەنابەرە کوردەیە کە ...

كۆمپانیای كلاشینكۆفی ڕووسیا و دروستكەری چەكی كلاشینكۆفی جۆری ئەی كەی 47 دووپاتی كردەوە، كە خەریكی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلێكی كارەبایییە كە ڕكابەری ئۆتۆمبێلە كارەبایییەكانی تسێلا دەكات، كە لەلایەن گرووپی كۆمپانیاكانی ملیاردێری ئەمەریكا “ئیلۆن ماسك” بەرهەم هێنراون. ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیەی كۆمپانیای كلاشینكۆف بە ...

حەمید حسەینی لێپرسراوی ھاوبەشی ژوورە بازرگانیەکانی ئێران – عێراق جەختی کردووەتەوە لەوەی وڵاتەکەی لەوە دەڕوانێت قەبارەی ھەناردەی کاڵا بۆ عێراق بگەیەنێتە ١٥ ملیار دۆلار.  ئەو کاربەدەستەی ئێران ھیوای خواستووە لەماوەی چەند مانگی داھاتوودا جموجۆڵی بازرگانیی نێوان ھەردوو وڵات گەشەی زیاتر  ...

بەردەوامی وەستانی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی زیانی بە چەند کەرتێک گەیاندووە، لەنێویاندا کەمبوونەوەی هێنانی گۆشتی سوور بۆ پارێزگاکە. داخستنی ئەو گەشتانە تاراددەیەکی زۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر چەند کەرتێک هەبووە، لەوانە هاوردەکردنی گۆشتی سوور، بەو پێیەی بەروبوومی گۆشتی سوور ...

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی ئێران ڕه‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری وڵاته‌كه‌ گرت به‌وه‌ی نالێهاتوویی و نه‌بوونی پلان كاریگه‌ری بۆ سه‌ر دۆخی ئابووری ئێسته‌ی ئێران هه‌یه‌، وه‌زیری دارایی و ئابووری ئێران به‌ به‌رپرسی دۆخه‌كه‌ دانرا و تۆمه‌تبار كرا  و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ...

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، پێویستە لەگەڵ كەرتی تایبەت هاوكاربین تا هەوڵ بدەین زۆرترین گەشتیار روو لەهەرێمی كوردستان بكات. نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاندوە، ژمارەیەكی زۆر گەشتیار بەهۆی جەژنی قوربانەوە رووی لەهەرێمی كوردستان كردوەو لەگەڵ خاوەن هۆتێل‌و چێشتخانەكانیش ...

حكومه‌تی عیراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی خاڵی سنوریی شۆشمێی سه‌ر به‌پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه‌ ده‌رده‌بڕێت. په‌روێز ئیده‌پور قائیمقامی پاوه‌ له‌ رۆژھه‌ڵاتی كوردستان رایگه‌یاندوه‌، كۆماری ئیسلامی ئێران ماوه‌ی سێ ساڵه‌ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی خاڵی سنووریی شوشمێ ده‌ربڕیوه‌ بۆئه‌وه‌ی گه‌شتیاران بتوانن له‌وێوه‌ ھاتوچۆ بكه‌ن، له‌ئێستاشدا ...

ھاوڵاتیان بۆ قوربانیکردن ئاژەڵەکانیان لە کوشتارگەی سلێمانی سەربڕیوە وەک ئەوەی قائیمقامێتی سلێمانی داوای لە ھاوڵاتیانکردبوو. محەمەد محێدین خاوەنی کوشتارگەی سلێمانی ڕاێگەیاند “لەدووڕۆژی جەژندا ھاوڵاتیان ئاژەڵیان ھێناوە بۆ کوشتارگاکەمان بۆ سەربڕین و کردنی بەقوربانی وە ئێمەش بەردەوام ئاژەڵمان وەرگرتووە و سەرمانبڕیوە”. ...

وتەبێژی دەستەی گەشتوزاری هەرێم رایگەیاند، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان بەوەش هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە. نادر رۆستی، راگەیاندوە، لە ماوەی پێنج رۆژی جەژنی قورباندا ١٨١ هەزار گەشتیار ...