توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای كردووە، لەچارەكی یەكەمی ئەمساڵدا 383 ملیۆن‌و 500 هەزار مۆبایلی زیرەك لەسەرانسەری جیهاندا فرۆشراوە، بەراود بەهەمان ماوەی ساڵی رابردووش كە 378 ملیۆن‌و 500 هەزار بووە بەرێژەی لەسەدا یەك پۆینت 3 زیادیكردووە.  بەپێی ئەو توێژینەوەی كە لەلایەن دامەزراوەی گارتنەر ...

 گروپی كۆمپانیاكانی بیجۆ رایگەیاند، بەهۆی دووبارە سەپاندنەوەی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا، بڕیاریداوە سەرجەم كارو چالاكیەكانی لەو وڵاتە رابگرێت.  كۆمپانیانی بیجۆی فەرەنسی لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردووە، لەپێناو پابەندبوون بەبڕیارەكەی ئەمریكا سەبارەت بەسەپاندنەوەی سزاكانی بەسەر تاراندا كارو چالاكی‌و پڕۆژە هاوبەشەكانیان لەئێران رادەگرن. ئاماژەی ...

وردە وردە لەو مەترسییە گەورە و ترسناكە نزیك دەبینەوە (عێراق و هەرێمی كوردستان) كە بێ پلانی و خەمساردیی خۆمان خوڵقاندوویەتی و وەك هەمیشە دەبێ خەڵكی كوردستان باجەكەی بدات! ئەگەر قەیرانی دارایی لە چوار ساڵی ڕابردوودا بیانوو بوبێت بەدەست حكومەتی هەرێمی ...

رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، عەلی خامنه‌یی فەرمانی دروستکردنی ١٩٠ ھەزار ئامێری سانتریفوجی بە دامەزراوەی ناوەکی وڵاتەکەی کرد.  خامنه‌یی لە پرۆگرامی ٢٩یەمین ساڵیای کۆچی دوایی سەرکردەی شۆڕشی ئێران، ئایەتوڵا خومەینی وتارێکی پێشکەش کرد و تێدا رایگەیاند کە ئەوان قبوڵ ناکەن داوا ...

ئەمرۆ سێشەممە 5ی حوزەیرانی 2018 نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان رووی لە دابەزین كرد، بەڵام هێشتا هەر بەرمیلێك لە سەروو 75 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت. بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوت لە جۆری برێنت بە 75 دۆلار و 43 سەنتە، لە كاتێكدا ...

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی، ئاماری مانگی پێنجی ئه‌مساڵ بڵاوده‌كاته‌وه‌، به‌ پێی یاساو ریێنماییه‌كان هه‌ر شوێن كارێك پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان نه‌بووبێت، رووبه‌رووی سزای ماددی و یاسایی كراونه‌ته‌وه‌. به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ مانگی 5/2018، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی 3359 سه‌ردانیان ...

لێپرسراوى لیژنه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ پێناو گه‌یشتنى خۆراك و كاڵا به‌شێوه‌ى درووست به‌ هاووڵاتیان له‌مه‌ودوا به‌مه‌رج ڕێگه‌ى ریكلامى كۆمپانیاكانى خۆراك ده‌درێت. له‌شكر حه‌مید، سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی ڕاگه‌یاند: “تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كى زانستى و مۆڵه‌تپێدراو ریكلام بۆ خۆراك و ...

بەڕێوەبەرایەتی سندوقی پشتیوانی پڕۆژە بچوکەکانی لاوان ڕایگەیاند، وەرگرتنەوەى قیستى قەرزی پڕۆژە بچوکەکان لە هاوڵاتیان دەستیپێکردووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتی سندوقی پشتیوانی پڕۆژە  ئاگادارییەکەى بڵاوکردووەتەوە و ڕاگەیاندووە، دوای ئەوەى بۆ ماوەى دوو ساڵ وەرگرتنەوەى قیستى قەرزەکان وەستێندرابوون بەڵام لە بەرواری ٣ی نیسانى ئەمساڵەوە  بڕیاردراوە ...

لە کۆتایی ھەفتەی رابردووەوە ئێران ئاستی بەردانەوەی ئاوی زێی بچووکی کەمکردووەتەوە و ئەوەش کاریگەریی کردووەتە سەر رێژەی ئەو ئاوەی کە دەگاتە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق. قایمقامی قەڵادزی، بەکر باییز وتی: “ماوەی سێ رۆژ بوو ئاستی ئاوی زێی بچووک بە ...

به‌ پێی رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته‌وه‌ كه‌ ئێران و عیراق له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون، ھه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ پاڵاوگه‌كانی كرماشان ده‌ستیپێكرد. پێگه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران “شانا” رایگه‌یاندووه‌: ھه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی كه‌ركوك بۆ ئێران له‌رێی بارھه‌ڵگره‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌. به‌پێی رێكه‌وتنێكی پێشووی نێوان تاران و به‌غدا، عیراق ...