رەسەنایەتی و جۆراوجۆری کەلتوورو کارە دەستیەکان لەھەرێمی کوردستان گرنگی و تایبەتمەندی خۆی ھەبووە بەدرێژایی مێژو و پەرەسەندنی شارستانیەتی گەلەکەمان، چ وەک ناساندنی کەلتوورو شوناسی نەتەوەکەمان یاخود وەک پەرەپێدانی سەرچاوەیەکی داھاتی ئابووری و بژێوی ژیانی خەلکی کوردستان بوو بێت، دیارە جۆراوجۆری ...
بە فەرمانێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی عیراق، بڕیاردراوە بۆ ماوەی 14 رۆژ، هەموو جۆرە مامەڵەیەكی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت لە سلێمانی و سەرجەم پارێزگاكانی دیكەی عیراق رابگیرێت. عەمید سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی، راگەیاند: ” بەنوسراوێكی فەرمی، كە لەلایەن ...
ھەرێمی کوردستان جوگرافیایەکی پڕ ووزەیە بۆ جیھان، کەوتۆتە چوار ڕیانی ووزەوە لە ئاسیا، بارتەقای ھەموو ناوچەی ئۆراسیا ئینێرجی ھەیە. لەدوای ڕووخانی شا (۱۹۷۸) ەوە، ئێران، تووشی داخرانێکی جوگرافیی بووە، ئێران دووەمی یەدەگی غازی سروشتی جیھان پێک دێنێ، نزیکەی (۱۸٪) ی غازی ...
گرێبەستێک بە بەهای ٦٦٠ ملیۆن یۆرۆ لە نێوان ئێران و کۆمپانیای رێنۆ بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، واژووکرا. گرێبەستی هەماهەنگی نێوان رێکخراوی بەرەوپێشبردن و نۆژەنکردنەوەی پیشەسازی ئێران و کۆمپانیای رێنۆی فەڕەنسی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیل لە رێوڕوسمێکی فەرمیدا لە تەلاری وەزارەتی پیشەسازی، کانزاکاری ...
نرخی بانزین چەند ھەفتەیەکە بەرەو گرانبون دەڕوات و ھەر لیترێک بڕی ٢٥ دینار زیادی کردووە و ھۆکاری گرانبونی بانزینیش بۆرسەی جیھانیە. سۆران غەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند “ڕاستە بانزین نرخی گران بووە وە ئێمەش بەدواچونی خۆمان بۆکردووە و سەردانی ...
كۆمپانیا ئێرانیەکان بەدەر لەوەی ھەناردەی مادەکانیان دەکەن بۆ سلێمانی زیاتە لە ١٥٠ کۆمپانیاش لقیان کردۆتەوە . سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سیروان محەمەد ڕایگەیاند” کۆمپانیا ئێرانیەکان لەگەڵ شاری سلێمانیدا بازرگانیەکی زۆریان ھەیە بەشێکی زۆری کۆمپانیا ئێرانیەکان لە ڕێگەی وەکیلیانەوە ...
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێم ڕونكردنەوە لەبارەی بڕیارێكی حكومەتی عیراقەوە دەدات كە تایبەتە بەخێراتركردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت و هەرزانكردنی نرخەكەی. لەچەند ڕۆژی ڕابردودا وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عیراق ڕایگەیاندوە، “خزمەتگوزاریی زیاتر لەبواری ئینتەرنێت دەگەیەنرێتە هاوڵاتیان و سیستمی نوێ بۆ گەیاندنی ...
(دەرباز كۆسرەت رەسوڵ) وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، 2 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە شنگال دروست دەكەینو كار بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچە كوردستانیانەش دەكەین، كە لەژێر دەستی داعش رزگار كراون. (دەرباز كۆسرەت رەسوڵ) رایگەیاند، بەشێكی زۆر لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی ...
یوسف یاسین: زیادەڕەویەکانی سنوری ماستەپلانی سلێمانی لادەبرێن شارەوانی سلێمانی لە گوندەکانی (کانی شینکەی ڕازیانە و ناوگردان) هەڵمەتێکی بۆ لابردنی خانووی زیادەڕەو ئەنجامدا و ڕایگەیاند “سەرجەم زیادەڕەوییەکان لادەبرێن”. لە ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانیدا، یوسف یاسین، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاندوە، بە فەرمانی داواکاری ...
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاندووە” لیستی قەرەبووكردنەوەی بەشەخۆراكی فەوتاو بە پارە دراوەتە بەغدا، لەوێ كۆبوونەوەی زۆر لەسەر ئەو بابەتە كراوە، بەڵام تا ئێستا چەكی پارە و بڕەپارەكە دیار نەكراوە”. ئاماژەی بەوەشدا، كە ...








