سه‌ره‌ڕایی به‌رده‌وامی‌ قه‌یرانی‌ دارایی هه‌رێم كاریگه‌ریه‌كانی‌ له‌سه‌ر ژیانی‌ فه‌رمانبه‌ران‌و كۆی‌ كایه‌كانی‌ ژیانی‌ هاولاتیان‌و وه‌ستانی‌ بازاڕه‌كان له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی‌ دارایی سه‌رقاڵی‌ دانانی‌ پلانی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یرانه‌كه‌یه‌.  رێباز محه‌مه‌د، وه‌زیری‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كورستان، له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامەوانیدا بە KNN  ڕایگه‌یاندوە: له‌داهاتوویه‌كی‌ نزیكدا چاره‌سه‌ری‌ ئه‌وقه‌یرانه‌ داراییانه‌ ...

بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابوری عیراق سەبارەت بە فشاری ئەمریكا بۆ سەر بەغدا لەسەر خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم زانیاری نوێی دەخاتەڕو و دەڵێت: بەپێی بودجەی ئەمساڵ حكومەتی عیراق 9 ترلیۆن دیناری هەرێمی كوردستان قەرزارە.   فازڵ نەبی بریكاری وەزارەتی دارایی ...

دوای گه‌یشتنی كه‌شتییه‌ نه‌وتبه‌ره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌ناراوه‌كانی ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مریكا، له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق، دادوه‌رێكی دادگای ئه‌و ویلایه‌ته‌ بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌كه‌ی ده‌ركرد. ئه‌و كه‌شتییه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی ده‌گواسته‌وه‌، مانگێك له‌مه‌و به‌ر له‌ توركیاوه‌ به‌ره‌و زه‌ریا به‌ڕێكه‌وتبوو. كه‌شتییه‌كه‌ یه‌ك ملیۆن ...

 بەرپرسێک لەوەزارەتی سامانە سروشتیەکان رایدەگەیەنێت، ھەر کێشەیەکی فرۆشتنی نەوتیان ھەبێت، ئۆباڵەکەی بەئەستۆی خۆیانه‌، چونکە وەکو ئەو دەڵێت:”تائێستاش کۆمپانیایەکی تورکی بازاڕ بۆ نەوتی کوردستان پەیدا دەکات”. راوێژکاری ئەمنی ئابوری ھەرێمیش ڕونکردنەوە دەدات. دوای ئەوەی میدیا ناوخۆیی و جیھانیەکان بڵاویانکردەوە، گوایە لەسەر ...

زانیارییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ و سه‌رچاوه‌ پیشه‌سازییه‌كان، ئاشكرایده‌كه‌ن كه‌ كۆمپانیای‌ بواری‌ كیمیایی “لیوندلبازل” كه‌ خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ملیاردرێر (لیونارد بلافاتنیك) كڕیاره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ی‌ دوو باری‌ كه‌شتی‌ نه‌وتهه‌ڵگری‌ هه‌رێمه‌ و له‌ئایاری‌ رابردوودا راده‌ستی‌ كراوه‌، به‌پێی رۆیته‌رز.  به‌پێی ئاژانسی‌ (رۆیته‌رز) پێش نزیكه‌ی‌ دوو مانگ ...

 وەزیری وزە و سامانە سروشتییەكانی توركیا رایگه‌یاند ئەو دەنگۆیانەی كە باس له‌وه‌ده‌كه‌ن توركیا نەوتی لە داعش و بەرەی نوسره‌ كڕیوە “درۆن”. تانەر یڵدز رایگەیاند “لە رۆژانی رابردوو چەند كەس و لایەنێك دەنگۆی ئەوەیان بڵاوكردەوە كە گوایا توركیا لە سوریا و ...

بەرپرسێكی ئێرانی رایگەیاندووە، یەك لەسەر چواری نەختی ئەو وڵاتە لەدەست 600 كەسە. عیزەتوڵڵا یوسفیان، ئەندامی كۆمیسیۆنی دژە گەندەڵی لە ئێران رایگەیاندووە، تەنیا 600 كەس لەو وڵاتە، یەك لەسەر چواری تێكڕای پارەو نەختی ئێرانیان لەبەردەستە. ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆنی دژە گەندەڵی هەروەها ...

له‌ ماوه‌ی‌ سێ روژی‌ پێش جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زاندا، زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵ سه‌ربڕدراوه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی.  به‌پێی‌ ئامارێك ، له‌ كوشتارگه‌ی‌ نوێ‌-ی‌ سلێمانی‌ له‌قه‌ره‌گول، له‌ماوه‌ی‌ روژانی (چوارشه‌مه‌، پینج شه‌ممه‌‌و شه‌ممه‌)ی رابردوودا، ٦٩٤٥ سه‌ر ئاژه‌ل سه‌ربڕدراون. ئاماره‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ رونكردۆته‌وه‌ كه‌ ...

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان ئاڕستەی سەرجەم بازرگانان و پیشەسازانی کوردستان و گشت کوردستانیان دەکات   هەروەها پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی ئەو  پێشمەرگە قارەمانانە دەکات کە لە سەر سنورەکان ڕەمەزانیان بەڕێکرد   بە شەونخونی و گیانی خۆیان ئاسایشی ...

بەڕێوەبەری دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی، ئاشكرایدەكات، رۆژانی جەژن سەرجەم بەنزینخانە بازرگانی‌و حكومییەكان بەڕوی هاوڵاتیان‌و گەشتیاراندا كراوە دەبن. جەمال عەلی، بەڕێوەبەری دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی، بە(تۆڕی میدیایی خەڵك)ی راگەیاندوە “لەئێستادا رێژەیەكی زۆر بەنزینیان هەیە‌و هیچ كێشەیەكی كەمی بەنزین نەماوە، سەرجەم بەنزینخانەكانیش ...