له‌گه‌ڵ وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ دژ به‌ چه‌كدارانی ڕێكخراوی داعش، كۆمپانیای (ئۆرێكس پترۆلیۆم) كاره‌كانی له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم ڕاگرت. پێشتریش هه‌ردوو كۆمپانیای (شیفرۆن) و (ئه‌كسۆن مۆبیل) هه‌مان هه‌نگاویان نابوو، ئه‌وه‌ش دوای نزیكبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ پارێزگای هه‌ولێر. ئه‌و ڕوبه‌ڕه‌ش ...

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند، كە ئەوان گرنگی زۆر بە ئاسایشی هەموو كارمەندانی نەوتی دەدەن لە باشووری كوردستان و تاكو ئێستا دوژمن نەیانتوانیوە چالاكییە نەوتییەكان بكاتە ئامانج و هەروەها ئەوەشی راگەیاندووە، كە هەرێمی کوردستان بەردەوامە ...

 تاھیر عەبدوڵڵا  بەرێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی  ڕایگەیاند بەھۆی ڕوداوەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانەوە ھیچ گەشتێکی ئاسمانی لە فرۆکەخانەی سلێمانی رانەگیراوە.   تاھیر عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوشکرد ، رۆژانە گەشتە ئاسمانیەکان بە پێی خشتەکان بە شێوەکی ئاسایی بەرێوەدەچێت و ھیچ گرفتێک ...

حكومەتی روسیا خۆراكی هاوردەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپاو ئەمریكای قەدەغەكرد وەك بەرپەرچدانەوەیەك بەرامبەر ئەو سزایانەی كە لەلایەن ئەو وڵاتانەوە سەپێندراوە بەسەریدا. دیمتری مێدڤیدیدی سەرۆك وەزیرانی ڕوسیا ڕایگەیاند: “سەپاندنی سزا بەسەر ئەو وڵاتانەدا شتێكی باش نییەو بڕیارێكی ئاسانیش نیە، بەڵام ناچاربووین بەدەركردنی”. ...

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم بڕیاریدا سه‌د ته‌ن به‌رهه‌می په‌تاته‌ی خۆماڵیی هه‌نارده‌ی شانشینی عه‌ربستانی سعودیه‌ بكات.  ماجید ده‌باغ، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم رایگه‌یاند، “له‌ چوارچێوه‌ی به‌رده‌وام هاندانی كۆمپانیاو بازرگانه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ بۆ هاوكاریی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت به‌مه‌به‌ستی كڕین ...

كۆمپانیای میسر بۆ فڕۆكەوانی، بەهۆی چالاكی سەربازی فڕۆكەكانی ئەمریكا لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان، گەشتەكانی بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان هەڵوەشاندەوە، بە گوتەی كۆمپانیاكە “نائارامی ئاسمانی عێراق و بۆردوومانی داعش لەلایەن فڕۆكەكانی ئەمریكا، هۆكاری بڕیارەكەیانە”.  سەرچاوەیەك لە فڕۆكەوانی مەدەنی میسر رایگەیاند، ...

ئاژانسی رۆیتەرز لە چەند سەرچاوەیەكی بەرپرس رایگەیاند: “ئاستی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ 120 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بەرزبووەتەوە و پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی كوردستانیش بۆ بەندەری جیهانی توركیا بەبێ هیچ كێشەیەك بەردەوامە”. هاوكات كۆمپانیای گینێل ئینێرجی توركی لە بەیاننەمەیەكدا رایگەیاند: ...

كۆمپانیای دی ئێن ئۆ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، كە ئەوان بەردەوام دەبن لە كاركردن لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم و هەڕەشەكانی داعش كارەكانی ئەوانی پەكنەخستووە. كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی رایگەیاند، كە ئەوان بەردەوام دەبن لە بەرهەمهێنانی نەوت لەو كێڵگە نەوتییانەی كە ...

لێپرسراوانى پارێزگاى سلێمانى ئامادەیى خۆیان نیشاندا کە پێشوازى لەهەموو ئەو خێزانە ئاوارانە بکەن کە بەهۆى هەڕەشەکانى چەکدارانى داعش و تێکچونى باردۆخى بەشێک لە ناوچەکانى عێراق و هەرێمى کوردستانەوە ماڵ و جێگەى خۆیان بەجێ هێشتووە و روویان لە هەرێمى کوردستان کردووە ...

ئه‌ندامێكی كوتله‌ی به‌دری سه‌ر به‌ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، كورتهێنانی بودجه‌ی 2014 گه‌یشتووه‌ته‌ 65 ترلیۆن دینار. ئه‌و ئه‌ندامه‌ داواشیكرد، لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كێشه‌یه‌ پێبكهێنرێت. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ كوتله‌ی به‌در، عه‌لی مورشیدی رایگه‌یاند، دواكه‌وتنی پرسی په‌سندكردنی بودجه‌ی گشتی ...