بۆ زیاتر گرنگیدان بە بازرگانیکردن لە نێوان شاری سلێمانی وتورکیادا ژمارەیەک بازرگان و سەرۆکی دەستەی بازرگانانی عێراقی تورکی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبونەوە. لە کۆبونەوەکەدا نەوزاد غەفور جێگری سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند کەشاری ...

گرانترین مۆبایلی جیهان ئایفۆنێكی 5 ی ره‌شه‌ كه‌ بڕێكی زۆری زێرو ئه‌ڵماسی پێوه‌یه‌و نرخه‌كه‌ی 16 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكیه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی بزنسمانێكی چینیه‌. ئایفۆنه‌كه‌ 600 پارچه‌ ئه‌ڵماسی بێ خشڵی پێوه‌یه‌و 53 پارچه‌ی دیكه‌ش له‌ پشتی ئایفۆنه‌كه‌وه‌ به‌كارهێنراوه‌ بۆ دروستكردنی ...

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2014/2/13، لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 122 هەزار و 800 دینارە، یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 193 هەزار دینارە، بەم شێوەیەی خوارەوە:   100 دۆلار = 122,800 هەزار دینار 100 یۆرۆ = ...

ئەندامێكی لیژنەی ئابووری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بانكی ناوەندی رێوشوێنی گرتۆتەبەر بۆ لاوازكردنی دیناری عێراقی لەبەرامبەر دۆلاردا. عەزیز مەیاحی، لەبەیاننامەیەكدا، ئاماژە بەوەشكرد، بانكی ناوەندیی عێراق بەمەبەست دەیەوێت دینار لەبەرامبەر دۆلاردا لاواز بكات‌و هۆشداریش دەداتە عەبدولباسیت تركی بەڕێوەبەری بانك بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ...

بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا، گەشتی راستەخۆی ئاسمانی لەنێوان یۆنان‌و فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستاندا دەست پێبكات.  لاپەرەی رەسمی پارێزگای سلێمانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، لەمیانەی دیدارێكدا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی ماگدالینی كاراكۆلی سكرتێری پەیوەندیە ئابووریە دەرەكییەكان لە وەزارەتی دەرەوەی یۆنان رایگەیاند، یەكەمین ...

وەزارەتی پلاندانانی عیراق لەبارەی هەڵئاوسانەوە هۆشداریدەدات‌و رایدەگەیەنێت، كەهەڵئاوسانی ساڵانە 4% بەرزبۆتەوە. عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق بە(سۆمەریە نیوز)ی راگەیاند، كە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی كەل‌و پەل‌و كاڵاكانی ناو بازاڕ، بەتایبەتیش بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك، هەڵئاوسانی ساڵانە 4% زیادیكردووە بەمەش لەسەر ئاستی ...

سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی باس لەوەدەكات، ئەو هەڵمەتەی دەستیان پێكردوەو بۆ ئەوەی لەرێگەی پارەی سەرمایەدارانەوە چارەسەری كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران بكرێت ئەو رێگەیە چارەسەرێكی كاتییە، چونكە ئەو پارەیەی بۆ مووچەی فەرمانبەران پێویستە زۆرەو لەتوانای سەرمایەداراندا نییە.  وتیشی ...

کۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی تورکی  به‌فه‌رمی رایگه‌یاند: بۆری نه‌وتی گواستنه‌وه‌ی نێوان هه‌رێم و تورکیا ته‌واوبووه‌ و ئاماده‌یه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم. سایتی پایپلاین ئینته‌رناشناڵ بڵاویکرده‌وه:‌ تۆنی هاواردی سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری کۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی رایگه‌یاندووه‌،‌ به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی کارکردن له‌ ژێرخانی بۆرییه‌ نه‌وته‌کان کۆتاییهاتووه‌ ...

بەمەبەستی زانیاری وەرگرتن لەسەر ڕەوشی بازرگانی وەبەرهێنان لە ئێستادا نوێنەری یۆنامی لە ئێران سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد.   ڕەێنێ ئەکوارۆن بەڕێوەبەری نوسینگەی یۆنامی لە تاران لەگەڵ سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ...

به‌رپرسی گشتی گومركی پارێزگای سنه‌ رایگه‌یاند دوو سنوری باشماخ و سه‌یرانبه‌ند ده‌بنه‌ ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان. محه‌مه‌د شه‌هبازی گوتیشی له‌ ئێسته‌دا رێگاوبانی مه‌رزی باشماخ و سه‌یرانبه‌ند باش نیه‌ و بۆ كاری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی شیاو نیه‌. ئه‌و به‌رپرسه‌ی گومرك ...