سەرۆك وەزیرانی فنلەندا دابەزینی ئاستی ئابووری وڵاتەكەی دەخاتە ئەستۆی كۆمپانیای ئەپڵ، بەوەی كە ئایفۆن بازاڕی نۆكیای كوشتووە و ئایپادیش پیشەسازی دروستكردنی كاغەزی فنلەندی دابەزاندووە. ئەلێكساندەر ستوپ، سەرۆك وەزیرانی فنلەندا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی لەگەڵ تۆڕی “CNBC”ی ئەمریكی، لەبارەی دابەزینی ئاستی ئابووری ...
باڵوێزى پاکستان لەعێراق سەردانى شارى سلیمانیکردوو لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى کۆبونەوە. ئەمڕۆ رێکەوتی 15/10/2014 لەژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانی سیروان محەمەد سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانى ژوور پێشوازیکرد لە محەمەد ...
ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى سەرجەم بریندارەکانى هێزى پێشمەرگەى لە نەخۆشخانەکانى سلێمانى و تەقینەوەکانى قەرەتەپەى بەسەرکردەوە. هەریەکە لە سیروان محەمەد سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى و عوسمان فەتاح و کەمال سەعید تەها کۆى ئەندامانى ژور سەرجەم بریندارانى هێزەکانى پێشمەرگەى ...
له قهزای حهویجهی سهر به پارێزگای كهركوك، چهكدارهكانی دهوڵهتی ئیسلامی ناسراو به “داعش” كڕین و فرۆشتنی هێلكهی هاوردهكراو قهدهغه دهكهن و باجێكی خهیاڵیش دهخهنه سهر غاز. چهند سهرچاوهیهك له حهویجه رایانگهیاند كه ”بهمهبهستی فرۆشتنی بهرههمی ناوخۆیی و بهرههمی ئهو كێڵگه ...
دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیھاندا بووەتە ھۆی ركابەریی لە نێوان ئێران و سعودیەدا. لە ئێستادا ئەو ركابەرییە بە سوودی سعودییە بەرەوپێشەوە دەڕوا و رێگرە لەبەردەم بەھێزبوونی ئابووری ئێران. نرخی نەوت لە دابەزیندایە و دۆلاریش لە بەرزبوونەوەدایە، بۆیە نرخی نەوت ...
ژووری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان دەربارەی قەیرانی دارایی و شكستی سیاسەتی نەوتی هەرێمی كوردستان لێكۆڵینەوەیەكی بڵاوكردەوە. لە لێكۆڵینەوەكەدا، كە ئەلەند مەحوی ؛ئەندامی ژووری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان؛ ئەنجامی داوە، هاتووە: “ئەگەرچی لە سەرەتادا پاساوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەناردەكردنی نەوتی ...
بەهۆی دابڕان و هێنانی پێداوێستییەكان بەشێوەی قاچاغ بۆ نێو شاری موسڵ نرخی كەلوپەل و پێداویستییەكان زۆر بەرزبۆتەوە، رێژەی بێكاری رادەبەدەربووە. نرخی یەك لیتر بەنزین بە 4 هەزار دینار و نرخی یەك بوتڵ غاز 60 هەزار دینارە و كەمی داهات وای ...
پەرلەمانتارێكی كوردستان پێشنیاز دەكات كە هاوڵاتیان شمەكی توركی نەكڕن. عیزەت سابیر ؛ئەندامی پەرلەمانی كوردستان؛ لە پەیامێكدا داوا لە هاوڵاتیان دەكات كە شمەكی توركی نەكڕن. لە پەیامەكەدا هاتووە :”بەمەبەستی پشتیوانیكردنی كوردستانی ڕۆژئاوا و شەڕڤانانی قارەمانی كۆبانێ و دانیشتوانەكەی پێشنیار دەكەم چەند ...
هاوشێوەی سعودییە و ئێران کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) داشکاندنی نرخی نەوتی خاوی سووکی بەسرەی بۆ بازاڕەکانی ئاسیا و ئەوروپا ڕاگەیاند ئەمە لە کاتێکدا نرخی نەوتی برێنت لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا گەورەترین داشکاندنی بەخۆیەوە بینیوە. کۆمپانیای بە بازاڕکردنی ...
وەزیری دارایی بەریتانیا هۆشداری دەدات لە روودانی قەیرانێكی دیكە لە ناوچەی یۆرۆ. (جۆرج ئۆزبۆرن) وەزیری دارایی بەریتانیا رایدەگەیەنێت دوای بڵاوبونەوەی ئەو ئامارانەی لاوازی ئەدای ئابوری ناوچەی یۆرۆ پیشان دەدەن پێدەچێت ئەو ناوچەیە روبەرووی قەیرانێكی دیكە ببێتەوە. وتیشی: هەرچەندە وڵاتەكەی بەشێك ...








