بەهرۆز محەمەد ساڵح، پارێزگاری سلێمانی پێشوازی كرد لە خاتوو جاكلین بادكۆك نوێنەری بان كیمون سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆی و وەفدێكی یاوەری. لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان ، تیشكی خستەسەر ئامانجی سەردانەكەیان كە بۆ گفتوگۆكردن و هەماهەنگی نێوان ...

یەكێتیی هەناردەكارانی توركیا رایدەگەیەنێ لە پێنج مانگی یەكەمی ساڵی 2014 ئاستی بازرگانی نێوان توركیا و عێراق بە زیادكردنی 11% گەیشتبووە 5 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار، بەڵام لە مانگی حوزەیرانەوە ئەو بەرزبوونەوەیە لە دوای هێرشەكانی داعش رووی لە دابەزین كرد ...

ئاژانسی ڕویته‌رز بڵاویکرده‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ڕایگه‌یاندووه‌  له‌گه‌ڵ کۆمپانیای CBB چینیدا ڕێککه‌وتوون‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مبارێکی نه‌وت له‌ نزیک کێڵگه‌ی نه‌وتی ناسرییه‌ به‌ بڕی 607 ملیۆن دروستبکات . وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له‌مانگی رابردوودا کێڵگه‌ی نه‌وتی ناسرییه‌ی په‌ره‌پێداوه‌ و به‌ستوویه‌تییه‌وه‌ به‌ پاڵاوگه‌یه‌که‌وه‌ ...

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی‌ كوردستان‌، هاتووه‌ “سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 2014/7/23 مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت”. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانیش دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ “له‌هه‌وڵی جدی داین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه‌ ...

كۆمپانیاكانی شاری سلێمانی بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە كرێكارەكانیان رەوانەی ماڵەوە دەكەن‌و بێكاریان دەكەن.  سەرۆكی سەندیكای بیناسازی سلێمانی، عوسمان حەمە سەعید، رایگەیاند، هەموو مانگێك زیاتر لە 10 كرێكار لەسلێمانی لەسەر كارەكانیان لەلایەن كۆمپانیاكەنەوە دەردەكرێن. ئەو وتیشی “كۆمپانیاكان بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەو ...

كۆمانپای مایكرۆسۆفت 18 هەزار فەرمانبەر دەردەكات كە وەك هەوڵێك بۆ بەرەوپێشبردنی كۆمپانیاكە گرتوویەتیە بەر، 12 هەزارو 500 فەمانبەریان لە بەشی نۆكیا-ن، ئەو كۆمپانیایەی كە مایكرۆسۆفت لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا كڕی.   كۆمپانیای مایكرۆسۆفت لە ئێستادا بایەخ گرنگی زیاتر بە ژماركردنی ...

 بەهرۆز محەمەد ساڵح، پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد لە وەفدێكی رێكخراوی یونیسف بەسەرۆكایەتی دكتۆر مارزیۆ بابیڵ، نوێنەری یونیسف لە عیراق لە دیدارێكدا پارێزگار و وەفدی میوان گفتوگۆیان كرد لەبارەی رەوشی ئاوارەكانی ناوچەكانی ناوەراستی عیراق لە سلێمانی. وەفدەكەی یونیسف ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد رێكخراوەكەیان ...

بانکی (بەحرێن و کوەیت) کە بانکێکی گەورەی کەنداوە و نێوبانگێکی نێودەوڵەتی ھەیە، بڕیاربوو لقێکی خۆی لە ھەرێمی کوردستان بکاتەوە، بەڵام لە راگەیەندراوێکی خۆیدا بڵاوی کردەوە کە بەھۆی دۆخی ئەمنی ناوچەکە، ھاتنی بۆ کوردستان ھەڵوەشاندووەتەوە و لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی خۆیان ...

مینگ شی، پسپۆڕ لە کۆمپانیای (KGI) بە ئاژانەسەكانی هەواڵی راگەیاندوە رایگەیادوە: کێشە روبەڕوی ئایفۆنی (6) بوەتەوە، بەتایبەتیش لە قەبارەی شاشەکەی کە (5.5) ئینجە. بەوتەی ئەو پسپۆڕە، ئایفۆنی شەش وابڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا بکەوێتە بازاڕەکانی جیهانەوە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی ئەو ...

ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنا بڵاویكرده‌وه‌، پسپۆڕانی ده‌زگای ته‌كنه‌لۆژیای ماساچوستی ئه‌مریكا، له‌ داهێنانێكی نوێدا ئامێرێكیان بۆ نابینایان به‌هه‌رمهێناوه‌، كه‌ وه‌ك مستیله‌یه‌ك وایه‌و له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ناینایان ده‌توانن، نوسراوی سه‌ر په‌ڕتوك‌و ده‌رمان‌و مینۆی ریستۆرانته‌كان، بخوێننه‌وه‌. ئامێره‌كه‌ ناوی (FingerReader)ه‌و به‌شێوه‌یه‌ك دروستكراوه‌، ده‌توانێت نوسراوی سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی دیجیتاڵیش ...