له‌ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ ڕابردوودا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان (49) تۆن زێڕ هاورده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانكراوه‌، كه‌ دابه‌شی‌ سه‌ر بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ته‌واوی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق كراوه‌. (به‌كر عه‌زیز به‌كر) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆنتڕۆڵی‌ جۆری‌ خشڵ به‌ NNA ڕاگه‌یاندوه‌، له‌ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ ڕابردوودا ئه‌و زێره‌ی‌ له‌فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ...

هاوكات لەگەڵ ئاڵۆزی ئەمنی و سیاسی و جەماوەری لە میسر پسپۆڕان پێشنیار دەكەن هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی میسر بخرێنەگەڕ. سایتی وەفدی میسر بڵاویكردەوە، پسپۆڕانی بواری ئابوری میسر بەپێویستی دەزانن لەمكاتەدا ئەنجومەنی ئابوری پێكبهێنرێت بۆ ئەوەی میسر لەو قەیرانە ئابوریەی كە ...

عەبدولكەریم لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق لەكۆبونەوەیدا لەگەڵ فیرابا مویلی، وەزیری نەوتی هیندستان، بەرنامەی عێراقی بۆ گەشەپێدان بەبواری ئابوری ئاشكراكرد. وەزیری نەوتی عێراق لەراگەیەندراوێكدا روونیكردووەتەوە، عێراق 500 ملیار دیناری بۆ گەشەدان بە بواری ئابوری لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا تەرخانكردووە، تەئكیدی لەسەر ...

سەركردەیەكی باڵای پارتی كۆنگرەی نیشتمانیی دەسەڵاتدار لە سودان رایگەیاند، حكومەتی خەرتوم رێگری لەهەناردەی نەوتی باشوری سودان نەكردووە. ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لەزاری رەبیع عەبدولعاتی سەركردە لەپارتی كۆنگرەی نیشتمانیی دەسەڵاتدار لە سودان بڵاویكردەوە، خەرتوم رێگری لەسەر هەناردەی نەوتی باشوری سودان ناكات ...

بەگوێرەی پێشبینی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، عێراق دەتوانێت نیوەی پێداویستیەكانی جیهان بۆ نەوت پڕبكاتەوە. ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتیی تەئكیدی لەوەشكردووەتەوە، لەبیست ساڵی داهاتوودا عێراق دەبێتە سەرچاوەی دووەمی نەوت لە جیهاندا. ...

كۆمپانیای “بریتیش پترۆلیۆم”ی بەریتانی رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەبێتە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا. بەوتەی كرستۆفەر لویر گەورە ئابوری كۆمپانیا بریتیش پترۆلیۆم، لەساڵی 2013دا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەبێتە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لەجیهاندا، ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمی نەوتی ئەمریكا بەجۆرێك ...

هاوكات لەگەڵ بەردەوامی ئەو ململانێ و كێشە سیاسییانەی كە دوای دوورخستنەوەی محەمەد مورسی هاتوونەتە ئاراوە، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لەبارەی رەوشی میسرەوە هەڵوێستی خستەڕوو. سندوقی دراوی نێودەوڵەتی تەئكیدی كردەوە لەسەر ئەوەی كە نایەوێت لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا مامەڵە بكات كە لەدۆخێكی ئاڵۆزیی ...

عیمادئەحمەدپێشوازی لەوەزیری دادوكۆچبەرانی هۆڵەنداكرد وەزیری داد و كۆچبەرانی هۆڵەندا سەردانی هەرێمی كوردستانیكردولەگەڵ جێگریسەرۆكی حكومەتی هەرێم چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندیەسیاسیەكان وكردنەوەی ئۆفیسی نوێنەرایەتی ئەو وڵاتە لەهەولێر گفتوگۆیان لەبارەوەكرا،هاوكات باس لەسەردانی چاوەڕوانكراوی وەزیری دەرەوەی هۆڵەنداشكرابۆهەرێمی كوردستان.   ڕاگەیاندنی ئەنجومەنیوەزیران ...

ڕێکه‌وتننامه‌ی‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندیی بازرگانی‌‌و ئابوریی‌ نێوان کۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران‌و حکومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان، له‌نێوان وه‌زیری‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌و به‌رپرسانی‌ ئێراندا واژۆکراوه‌، ئه‌مڕۆش له‌کۆنگره‌یه‌کدا ورده‌کارییه‌کانی‌ ئه‌و ڕێکه‌وتنامه‌یه‌ خرانه‌ڕوو. له‌کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌دا، ئه‌ندازیار (کامه‌ران ئه‌حمه‌د) وه‌زیری‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنی‌ حکومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان وتی‌:”به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی‌ ئابوریی‌‌و بازرگانی‌، ...

وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق ئاشكرایكرد به‌رهه‌می گه‌نم له‌مساڵدا گه‌یشتوه‌ته‌ زیاتر له‌ سێ ملیۆن ته‌ن، به‌مه‌ش زیادبوونێكی به‌رچاو له‌به‌رهه‌می خۆماڵی به‌دی هاتووه‌ به‌ به‌راورد به‌ساڵانی پێشوو.  له‌ كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا د. خه‌یروڵا حه‌سه‌ن، وه‌زیری بازرگانی عیراق رایگه‌یاند: تائێستا سێ ملیۆن و 42 هه‌زار ...