وابڕیاره‌ ڕێكخراوه‌ بانكییه‌كانی‌ (ADG , GIZ ,USAID UKH) به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی بواری بانكی له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌نته‌رێكی‌ بانكی و دارایی به‌ناوی BFA دابمه‌زرێنن.    سیاسراس ئۆنگه‌ر، نوێنه‌ری رێكخراوی USAID ، ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌م سه‌نته‌ره‌ی‌ ڕوونكرده‌وه‌ و وتی‌ ئامانجی‌ ئه‌م سه‌نته‌ره‌ پێگه‌یاندن ...

رێکخراوێکی تەندروستی لە ھەرێمی کوردستان پشکنینێکی مەیدانی ئەنجامداوە و تیایدا دەرکەوتووە کە ساڵانە خەڵکی ھەرێمی کوردستان ٢٠ ملیۆن دۆلار بە جگەرە دەسووتێنن.  رێکخراوی ژیانی تەندروستی راپرسییەکی ئەنجامداوە و لەو ڕاپرسییەدا دەرکەوتووە کە زۆرینەی ئەوانەی جگەرە دەکێشن لێیانروونە کە جگە ھۆکاری ...

دادگایەكی شاری پاریسی پایتەحتی فەڕەنسا، كۆمپانیای نەوتی “تۆتاڵ”ی لە گەندەڵەتییەكی سەردەمی رژێمی پێشووی عێراقدا بە بێ‌تاوان زانی.      بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز، دادگایەكی فەڕەنسا، بڕیاری بێ تاوانكردنی كۆمپانیای تۆتاڵ و كۆنە وەزیرێكی ئەو وڵاتەی‌دا  کە دەگوترێت لە گەندەڵییەكی ...

په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق ئاشكرایكراد، زیادكردنی‌ فرۆشی‌ دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ له‌لایه‌ن بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراقه‌وه‌، كاریگه‌ریی‌ نابێت بۆ سه‌ر پاره‌ی‌ یه‌ده‌گی‌ ئه‌و بانكه‌. ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌خباریه‌، له‌زاری‌ (ئه‌مین هادی‌) ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق به‌گوێره‌ی‌ پێویستی‌ بازاڕ‌و خواستی‌ هاوڵاتیان ...

دوای بەشداریكردنی لە رزگاركردنی بانكی باركلیز لە مایەپووچبوون، شێخ مەنسور بن زاید ئال نەهیان پشكی خۆی لەو بانكە دەفرۆشێت‌ كە قەبارەكەی دەگاتە سەرووی پێنج ملیار دۆلار. لە چوارچێوەی پرۆسەی رزگاركردنی بانكی باركلیز لەساڵی 2008 دا ، هەریەك لە ئیمارات‌ و ...

شانشینی یه‌كگرتوو، به‌نیازه‌ باجی سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی غازی شەیل كه‌مبكاته‌وه‌ و بیگه‌یه‌نێته‌ نیوه‌ی به‌های خۆی. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بەریتانیا له‌پاڵ ئه‌و مه‌ترسییه‌ ژینگه‌ییانه‌ دێت، كه ‌له ‌پڕۆسه‌ی ده‌رهێنانی غازی شەیل دروستده‌بن ‌و هۆشداری بڵاوبوونه‌وه‌ی دووكه‌ڵی ئه‌و غازه‌ دراوە. جۆرج ئۆزبۆرن، وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ...

سەرچاوەكانی نزیك لە كۆمپانیای نەوتی باكور رایانگەیاند، بەهۆی دزەكردنی نەوتەوە، هەناردەكردنی نەوت لە كەركوكەوە بۆ بەندەری جیهان لەتوركیا راگیراوە، ئەوەش لەكاتێكدا كە پسپۆڕانی بواری ئابوری دەڵێن وەستانی نەوت زیاتی زۆری بە عێراق گەیاندووە. سەرچاوەكان باسیان لەوەشكردووە كە لەدوێنێ یەكشەممەوە دوای ...

هەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستی بە 13 هەزار تەن گۆشتی ماسیە بەڵام بەرهەمی ناوخۆیی لە 2 هەزار تەن تێپەڕناكات.  بەپێی نوێترین  ڕاپۆرتی بەرێوەبەرایەتی سامانی ماسی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لە هەرێمی كوردستان  313 پرۆژەی بەخێوكردنی ماسی مۆلەتی رەسمیان ...

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەی رەتكردەوە بۆ ئەمساڵ بودجەی تەواوكارییان هەبێت و رایدەگەیەنێت: كەمبوونەوەی داهاتەكانی فرۆشتنی نەوت لە شەش مانگی رابردوودا، كورتهێنانێكی دارایی راستەقینەی لە بودجەدا دروستكردووە. لەوبارەیەوە حەیدەر عەبادی  سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: ...

ئەمڕۆ دووشەمە 2013/7/22، لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 121 هەزارەو، یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 258 هەزار دینارە، بەم شێوەیەی خوارەوە:   100 دۆلار = 121 هەزار دینار 100 یۆرۆ = 161 هەزار دینار ...