پارێزگاری كرماشان رایدەگەیەنێت 54%ی كەلوپەل و شمەكی ئێرانی بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق لە رێی خاڵە سنو,ریەكانی كرماشانەوە ناردە دەكرێ. حوجەتوڵا دەمیاد پارێزگاری كرماشان رایگەیاند، ئەوان چاوەروانن ناردنی شمەك لە سنورەكانی كرماشانەوە بۆ هەرێمی كوردستان دوو بەرامبەر بەرز بكەنەوە، كرماشان ...

شەوی رابردوو یەکێک لە جێگرەکانی وەزیری پیشەسازیی ئێران بە ناوی سەفدەر رەحمەت‌ ئابادی کە کوردێکی خەڵکی پارێزگای کرماشانە، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری تاران كوژرا. بە پێی ئەو هەواڵانەی کە ماڵپەڕە نێوخۆییەکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، ئەم بەرپرسەی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران، كاتژمێر ...

له‌ گوندێكی‌ سه‌ربه‌ قه‌زای‌ پێنجوێن له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌هۆی‌ شۆرتی‌ كاره‌باوه‌ كێڵگه‌یه‌كی‌  به‌خێوكردنی‌ په‌له‌وه‌ر ئاگری‌ گرت و زیاتر له‌ پێنج هه‌زار جوجكه‌ له‌ناوچوون. نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ كێڵگه‌یه‌كی‌ به‌خێوكردنی‌ په‌له‌وه‌ر له‌ گوندی‌ هه‌نگه‌ژاڵی‌ سه‌ربه‌ ناحیه‌ی‌ گه‌رمك له‌ قه‌زای‌ پێنجوێن به‌هۆی‌ شۆرتی‌ كاره‌باوه‌ ...

به‌پێی‌ راپۆرتێك، رێژه‌ی‌ ملیاردێرانی‌ جیهان (2710) ملیاردێری تێپه‌ڕاندوه‌ و رێژه‌ی‌ سامانه‌كانیشیان شه‌ش تریلیۆن و (190) ملیار دۆلاره‌، کە تەنها لەرۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌راست، (157) ملیاردێر به‌ سامانی‌ (354) ملیار دۆلار هه‌یه‌. ده‌زگای‌ (وێڵ ئێكس) به‌ هاوكاری‌ له‌گه‌ڵ بانكی‌ (یو بی‌ ئێس) لە ...

ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكاو عێراق، زیاتر له‌ (21) ملیار دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت و له‌و بڕه‌ش بەشی زۆری قازانجی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ عێراقه‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا. هۆشیا زێباری‌، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ له‌ سایتی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگەیاند، ئاڵۆگۆڕی‌ بازرگانی‌ ...

کۆمپانیای‌ ئاڵای‌ نه‌ورۆز تیلیکۆم لە ڕونکردنەوەیەکدا  ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن گرفتی‌ زۆریان له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌کانی‌ حکومه‌تی‌ هه‌رێم‌و هاوڵاتیان به‌شێوه‌ی‌ جیاواز جیاواز بۆ ده‌کرێت به‌تایبه‌تی‌ له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و داوای‌ هاوکاری‌ ده‌کات.   کۆمپانیای‌ ئاڵای‌ نه‌ورۆز تیلیکۆم که‌ له‌ساڵی‌ ٢٠٠٧ دامه‌زراوه‌‌و له‌بواری‌ ته‌له‌فون‌و ئینته‌رنێت ...

رێكخراوی سندوقی نێودەوڵەتی دراو لەساڵی 1945 لەواشنتۆن دامەزرا، وەك ناوەندێكی “برتۆن ودز”‌و لەلایەن 185 وڵاتی ئەندامیەوە بەڕێوەدەبرێت‌و چاودێری سیستەمی دارایی جیهان دەكات، لەكاتی پێویستیشدا قەرزو كۆمەكی دارایی بەوڵاتان دەدات. بیرۆكەی سندوقی نێودەوڵەتی دراو، كە  (IMF) یان سندوقەكە بەناوبانگە، لەتەموزی 1944دا ...

ئەندام پەرلەمانێكی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات كە حكومەتی عێراق هیچ كاتێك 17%ی بودجەی نەناردووە بۆ هەرێم، ئەو دەڵێت “پێویستە حكومەتی هەرێم لەبودجەدا ساڵانە قەرزی پیشەسازیو گەشتیاری‌و كشتوكاڵی جیا بكاتەوە لەقەرزی خانووبەرە”. دلێر مەحمود بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان لەچاو پێكەوتنێكی ...

لەمەودوا وڵاتی سوید، لە هەولێر ڤیزا دەداتە بازرگانانی  هەرێم. ئەمەش دوای ئەوەی وەفدی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەووڵاتی سوید و لەشاری یۆتۆبۆری لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی سوید كۆبونەوە و تێیدا داوای ئەوەیانكرد کە بازرگانانی هەرێم  بۆوەرگرتنی ڤیزا نەچنە بەغداد ...

لەمەراسیمی واژۆكردنی پرۆژەی ریسایكلین لەدیوانی پارێزگای سلێمانی، بەبەشداری جێگری سەرۆكی حكومەت و پارێزگاری سلێمانی و وەزیری تەندروستی و وەزیری ئاوەدانكردنەوە، پرۆژەكە كەوتە بواری جێ‌ بەجێكردنەوە.   ئەم پرۆژەیە لەلایەن كۆمپانیای(لافارج و گروپی كۆمپانیاكانی فاروق)جێ‌ بەجێ‌ ئەكرێت، بۆ دامەزراندنی كارگەیە بۆ ...