سه‌رپه‌رشتیاری‌ مه‌رزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ باشماخ ئاشكرایكرد، بۆ ڕایكردنی‌ كاری‌ بازرگانه‌كان له‌سنوری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ مه‌رزی‌ باشماخ له‌ئێستادا  نزیكه‌ی‌ (500) كارمه‌ند له‌فه‌رمانگه‌كانی‌ له‌سنوره‌دا ڕۆژانه‌ كار ده‌كه‌ن. عه‌قید (ڕۆسته‌م مه‌حمود) سه‌رپه‌رشتیاری‌ مه‌رزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ باشماخ بە NNA  ڕاگەیاند‌وه‌، له‌مه‌رزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ باشماخ (14) فه‌رمانگه‌ی‌ په‌یوه‌ندیداریان هه‌یه‌، ژماره‌یه‌ك ...

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ هه‌رێم له‌سلێمانی‌ ئاشكرایكرد، بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق پێشنیازێكی‌ ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ موچه‌ به‌دۆلار بدرێت له‌بری‌ دیناری‌ عێراقی‌. (عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ هه‌رێم له‌سلێمانی‌ به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، پێشتر په‌رله‌مانتارێك پێشنیازێكی‌ ئاراسته‌ی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق كردووه‌، بۆئه‌وه‌ی‌ ...

ده‌سته‌ی‌ دارخورما ئاشكرایكرد، به‌رهه‌می‌ خورما له‌وه‌زری‌ ڕابردوودا پێداوێستی‌ ناوخۆیی‌ وڵاتی‌ پڕكردووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی‌ پاڵپشتیكردنی‌ حكومه‌تی‌ به‌غدا، بۆ زیادكردنی‌ به‌رهه‌می‌ خورما. تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ عێراق له‌زاری‌ (كامیل خه‌ڵه‌ف) سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ دارخورماوه‌ بڵاویكرده‌وه‌، به‌رهه‌می‌ خورما له‌وه‌رزی‌ ڕابردوودا پێداویستی‌ ناوخۆیی‌ پڕكردووه‌ته‌وه‌، وتیشی‌:”وه‌رزی‌ ڕابردوو ته‌نانه‌ت یه‌ك ...

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (19ی ئایاری 2013) نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌ 124 هه‌زار و 900 دیناره‌، 100یۆرۆ 162 هه‌زار و 750 دینار، یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره‌ 18 به‌ 205 هه‌زار دینار. یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره‌ 18 به‌ 205 هه‌زار دینار، ...

مەرزی‌ نێودەوڵەتی پەروێزخان، یەكێكە لەگەورەترین مەرزەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان لەگەڵ كۆماری‌ ئیسلامی ئێراندا، كە ساڵ بەساڵ بەهۆی بەهێزبوونی‌ پەیوەندییە بازرگانییەكانی‌ نێوان هەرێم‌و ئێران هێنانی شمەك‌و كەلوپەل لەو مەرزەدا روو لەزیادبوونە، بەشێوەیەك بەپێی ریزبەندییەكی رەسمی كە ژووری بازرگانیی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامیداوە، ...

به‌هۆی سزاكانه‌وه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران مانگانه‌ نزیكه‌ی پێنج ملیار دۆلار زیانی به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مریكاش هۆشداری‌ ده‌دات له‌ فرۆشتنی‌ زێڕ به‌ ئێران. ده‌یڤید كۆهێن، جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئێران به‌هۆی‌ سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌ و‌ ئه‌مریكا كه‌ به‌سه‌ر كه‌رتی‌ نه‌وتی‌ ئه‌و وڵاته‌ سه‌پێنراوه‌، ...

رێكخراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ وزه‌ پێشبینییه‌كانی‌ بۆ قه‌باره‌ی‌ خواستی‌ جیهان له‌سه‌ر نه‌وت له‌مساڵدا به‌بڕی‌ 65 هه‌زار به‌رمیل به‌رزكرده‌وه‌،به‌مه‌ش خواستی‌ رۆژانه‌ی‌ جیهان له‌سه‌ر نه‌وت ده‌گاته‌ 90.6 ملیۆن به‌رمیل. به‌پێی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ رێكخراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ وزه‌، به‌رهه‌می‌ وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ رێكخراوی‌ ئۆپیك له‌نه‌وت له‌مساڵدا رۆژانه‌ ده‌گاته‌ 54.5 ...

به‌شی‌ دووه‌م له‌ڕاستیدا ئه‌و شمه‌كانه‌ی‌ كه‌ دێته‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌و كوالێتی‌ خراپه‌و دوای‌ ماوه‌یه‌ك ده‌سوتێنرێت، زیان له‌ئابووری‌ كوردستان ده‌كه‌وێت، كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌ركی‌ ده‌زگای‌ كوالێتی‌ كۆنترۆڵ‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ تره‌، ماوه‌ی‌ به‌سه‌رچوونی‌ شمه‌ك رێساو یاسای‌ خۆی‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت په‌یڕه‌و بكرێت به‌مه‌به‌ستی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ...

بە ئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەرۆکی شارەوانی و ژمارەیەک وەبەرهێنەر لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان کرایەوە. لەناو بینای گەلەری ڕەند لە ڕێوڕەسمێکدا ئێوارەی 18/5 شەممە یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لقی سلێمانیان کردەوە یاسین مەحمود سەرۆکی ...

عیراق یەكێكە لەو وڵاتانەی‌ پێشەنگ بووە لەبەكارهێنانی‌ هێڵی‌ ئاسندا بۆ هاتوچۆ، بەڵام بەهۆی‌ جەنگ‌و سیاسەتی‌ حزبی‌ بەعسەوە، زیاتر لە 30 ساڵە هێلی‌ ئاسنی‌ عیراق گۆڕانكاریی تێدا نەكراوەو ئێستا هێڵێكی‌ كۆنە‌و بەبەراورد لەگەڵ وڵاتانی‌ تردا زۆر لەدواوەیە، لەتازەترین هەنگاودا كۆمپانیای‌ هێڵی‌ ...