ئێشکگرانی که‌ناره‌کانی ئیتالیا 70 کۆچه‌ریان رزگار کرد پاش ئه‌وه‌ی که‌شتیه‌که‌یان نوقوم بوو له‌نێوان که‌ناره‌کانی لیبیا و دۆرگه‌ی لامبیدۆزا له باشووری ئیتالیا. ئیشکگرانی که‌ناره‌کان ده‌سه‌ڵاتدارانی مالتا و لیبیایان له‌و رووداوه ئاگادار کرده‌وه و ده‌سبه‌جێ فرۆکه‌یه‌کی ماڵتایی شوێنی که‌شتیه‌که‌ی دیاری کرد که ...
ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوزی ئێرانی (سێشه‌ممه) بڵاویكرده‌وه، عه‌لی سه‌عید لو، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئێرانی بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی به‌م نزیكانه سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كات، به مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له لیژنه‌ی ئابووری (عێراقی ئێرانی) له هه‌فته‌ی داهاتوودا. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه هه‌رچه‌نده مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تیكردنی ...
قوربانییانی زریانی ساندی له‌نیوجه‌رسی ئه‌مریکا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له‌هه‌لبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ندێک له‌هاووڵاتیانی ویلایه‌تی نیویۆرک له‌نێوکه‌مپه‌کانیانه‌وه ئه‌و مافه‌یان هه‌یه له‌و هه‌لبژاردنه‌داکه سبه‌ینێ ئه‌نجامده‌درێت. ده‌سه‌ڵاته‌دارانی ویلایه‌تی نیوجه‌رسی رایانگه‌یاند هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی به‌هۆی گه‌رده‌لوولی ساندی-یه‌وه ئاواره‌بوون، به‌هۆی فاکس و ئێمه‌یڵه‌وه ...
شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند دۆخی رێكخراوه‌یی یه‌كێتی سسته‌و له‌ئه‌دای سه‌ركردایه‌تی رازی نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ئاستی قۆناغه‌كه‌دا نییه. شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی “ئاوێنه” رایگه‌یاندووه “له‌ناو یه‌كێتیدا چوار كه‌س نابینی له‌گه‌ڵ یه‌ك راستگۆ بن، ئه‌م ...
بە مەبەستى هەماهەنگیکردن و ئامادەکارى بۆ پێشانگایەکى دیکەى نێودە وڵەتى کە بڕیارە 11 ى ئەم مانگە لە شارى سلێمانى بکرێتەوە، نوێنەرى سەرجەم فەرمانگە حکومیەکانى شارى سلێمانى لەگەڵ بەڕێوەبەرو لێپرسراوانى ژورى بازرگانیدا کۆبونەوە. کۆبونەوەکە لە ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى ...
له دوای نوسینی ده‌قی درامای “خانه‌كه‌ی حاجی ئاغا” نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند فوادی مه‌جید میسری له قۆناغی ته‌واوكردنی ده‌قێكی درامیدایه كه باس له پیره‌مێردی شاعیر و مێژوویی ژیانی ده‌كات له ساڵی 1925 تا ئه‌و كاته‌ی كۆچی دوایی ده‌كات. میسری له ده‌قه‌كه‌دا ...
له‌سه‌ر داوای کۆمه‌ڵه‌ی داکۆکیکار له مافی قوربانیان و که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کانی گه‌رمیان، سه‌رۆکی حکومه‌ت بڕیاری زیادکردنی مووچه‌ی وارسی ئه‌نفالکروان ده‌دات و کێشه‌ی زیندانییه سیاسییه‌کانی ئه‌نفالکراوانیش چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. شوان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای کۆمه‌ڵه‌ی داکۆکیکار له مافی قوربانیان و که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کانی گه‌رمیان، ...
وه‌زیری به‌رگری روسیا له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه ئه‌مڕۆ 6ی تشرینی دووه‌می 2012، به بڕیاری ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ناتۆلی سه‌ردیۆكۆڤ، له‌به‌ر تێوه‌گلانی به‌كه‌یسی گه‌نده‌ڵی له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه. له‌دوای له‌سه‌ركار لابردنی ئه‌ناتۆلی سه‌ردیۆكۆڤ ، پۆتین له‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ...
پیاوێکی سه‌ر به پێکهاته‌ی عه‌له‌وییه‌کان بۆ نیشاندان و سه‌لماندنی لایه‌نگری بۆ رژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌ستا به کوشتنی ژنه‌که‌ی. رۆژنامه‌ی “شه‌رقولئه‌وسه‌ت” بڵاویکرده‌وه، “لبنی مرعی” کچی ئه‌و پیاوه که چالاکوانێکی عه‌له‌وییه رایگه‌یاندووه باوکی که ناوی “کامل مرعی” یه له‌ناوچه‌ی “جبله” سه‌ر به ...
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عیراق جه‌ختیکرده‌وه که تێوه‌گلاوان له گرێبه‌سته گوماناوییه‌کانی چه‌ک و پێداویستییه سه‌ربازییه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، له ئێستاشدا ئه‌سته‌مه گرێبه‌ستی گوماناوی و سه‌رنه‌که‌وتوو تێبپه‌ڕێندرێن. حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی ...











