نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبون‌و (توب عه‌دلی) له‌شاری سلێمانیدا به‌قه‌ده‌رێك بونه‌ته هاوسێ، به‌ڵام وه‌ك د. به‌رزان پزیشكی پسپۆڕی دادوه‌ری باسی ده‌كات، بڕیاره به‌پلانێك له‌یه‌ك جیاببنه‌وه. “به‌بێ پلان كه‌وتوینه‌ته ته‌نیشت یه‌ك، به‌ڵام به‌نیازین به‌پلانێك له‌یه‌كتری جیابینه‌وه”. دیمه‌نه‌كانی ئه‌وێ، له‌وێنه‌یه‌كی بچوككراوه‌ی ژیان ده‌چێت، وه‌ك ده‌وترێ ...
سەرۆكی گەورەترین وڵات لە جیهاندا وادەزانێت سەرنجراكێشترینە،بەڵام وانەبو. ئەو منداڵەی لەم وێنەیەدا دەردەكەویت و وێنەكەش لەلایەنن پەیامنێری “ئەسۆشێتتپرێس” وە گیراوە، كچە هاورێكەی سەرنجی رادەكێشێت، باراك ئۆباماش هاتوە بۆ قوتابخانەكەیان تاوەكو خۆشەویستی خۆی دەربڕێت بۆ قوتابیەكان، بەڵام لای ئەو مناڵە وەك ...
داواكاری گشتی پێنج مانگە چاوەڕوانی ئیمزایەكی پارێزگاری سلێمانیە بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك لەسەر فەرمانبەرێكی پۆستەو گەیاندن، كە تۆمەتبارە بە بەرتیل وەرگرتن لەمەرزی شۆشمێ، هەرچەندە هەمان بڕیار لەلایەن جێگری پارێزگارەوە دەركراوە. رۆژنامەی هاوڵاتی لە ژمارە (828)ی‌دا، راپۆتێكی لەسەر فەرمانبەرێكی پۆستەو گەیاندنی تەوێڵە ...
رۆژانە 50 تا 100 تەن میوە (جگە لەپەتاتەو تەماتە) لەبازاڕی ناو شاردا سەرف دەبێت، بەپێی لیژنەی سەندیکای عەلوەی سلێمانی “میوەی ناوخۆ 5% ئەو میوانەش پێکناهێنن کە لەم وەرزەدا بازاڕیان هەیەو سەرف دەبن”. میوەفرۆشێکیش دەڵێت “ئێمە دانیشتوین لێرە رزقی تورکیا‌و سوریا‌و ...
لەشاری سلێمانیدا چەند بازار‌و شوێنێك هەن وەك (دارەسوتاوەكەو حەوزە وشكەكەو بازاڕی دەبۆكەو زیلە سوتاوەكە) ماوەی چەند ساڵێكە بەوناوانەوە ناسراون، بەڵام تائێستاش بەشێك لەهاوڵاتیان‌و بەتایبەتی نەوی نوێ چیرۆكی پشت ئەو ناوانە نازانن. دارەسوتاوەكە یەكێك لەوجێگایانە بازاڕی دارەسوتاوەكەیە لەشارەوانی سلێمانیدا ئەو گەرەكە ...
ئاو ئەو مادەیەی كە لە هەر كەلتورو جوگرافیایەكدا مانایەكی تایبەتی خۆی هەیە. لە ڕووی ئابوریەوە یەكێكە لەهەرە بەهادارترین ماددەكانی سەر گۆی زەوی. لەڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا ئەم مادەیە وەك نەوت دەچێتە خانەی ستراتیژیەوە، بەتایبەت لەداهاتوویەكی نزیكدا، بەجۆرێك سیاسەتو پەیوەندیو باری گوزەرانو گەشەی ...
گەنجێكی تەمەن 20 ساڵانی سعودی دوای تێپەڕبوونی 5 خولەك بەسەر پرۆسەی مارەكردنەكەدا‌و بەهۆی زۆری بڕی مارەییەوە ژنەكەیی تەڵاقدا. رۆژنامەی “ئەلجەزیرە ئۆن لاین” لەسەر زاری كەسە نزیكەكانی پیاوەكە بڵاویكردۆتەوە” دوای تێپەڕبوونی 5 خولەك بەسەر گرێبەستی هاوسەرگیرییەكەیاندا، كوڕەكەیان داوای لە دادوەرە شەرعییەكە ...
گەنجێكی تەمەن 23 ساڵی وڵاتی چین ماوەی دوو مانگی لە یەكێك لە كافێ نێتەكانی ئەو ووڵاتەدا بردەسەر بۆئەوەی بتوانێت لەرێگەی ئینتەرنێتەوە ئیشێك بدۆزێتەوە. كەناڵە ناوخۆییەكانی چین بڵاویان كردەوە گەنجێكی دانیشتووی هەرێمی “هینان” بۆ ماوەی 2 مانگ لەو كافێ نێتەدا ماوەتەوە ...
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری خوێندنی باڵای هه‌رێم ناوی وه‌رگیراوان له‌زانكۆو په‌یمانگاكانی هه‌رێم راگه‌یاند. د. عه‌لی سه‌عید ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مساڵ 37418 خوێندكار فۆڕمی زانكۆلاینیان پڕكردۆته‌وه‌و و له‌سه‌دا 80 ی ئه‌و ژماره‌یه خوێندكار له‌زانكۆو په‌یمانگاكانی هه‌رێم وه‌رگیراون. بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان ...
مه‌راسمی فه‌رمی راگه‌یاندنی خه‌ڵاتی بریتانیایی “من بوكر” به‌رێوه چوو و خاتوو “هیلاری منتل” نووسه‌ری رۆمانی به‌ناوبانگی “مردووه‌كان بێنن” بۆ دووهه‌مین جار خه‌ڵاتی “بوكری” پێ به‌خشرا. خانمی هیلاری سێ ساڵ پێش ئێستا به هۆی نووسینی رۆمانی “ولف هال” بۆ یه‌كه‌م جار ...









