گرنگی پیشەسازی خۆراک و گرفتەکانی

وەسفی خه‌لیل

پیش ئەوەی گەشتیک بکەینە ناو بابەتەکەمان دەبێت پیناسەیەکی خۆراک بکەین، دەتوانین بڵێین خۆراک ئەو پێکهاتە کیمیاوییەیە کە بریتیە لەکاربۆهیدرات‌و پرۆتین‌و چەوری‌و کانزاکان، زۆربەی پێکهاتە خۆراکیەکان ئۆرگانیکن جگە لەکانزاکان، دیارە هەریەک لەو پێکهاتانە ڕۆڵی خۆی هەیە لەدابینکردنی پێداویستیکانی لەش ئەگەر مرۆڤ سوود لەو پێکهاتانە نەبینێت بەشێوەیەک لەشێوەکان ڕەنگ دەداتەوە لەسەر چالاکیەکانی ئەندامانی لەشی، هەندێجارغش باری دەرونیش ناجێگیر دەکات.

پیشەسازی خۆراک ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لەم سەردەمەدا، هەرچەندە مرۆڤ لەمێژوودا بەشێوەی سادە‌و ساکار گرنگی پێداوە چ لەڕوی وشکردنەوە یان گوشراوی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان، هەروەها بەکارهێنانی خوێ بۆ هەڵگرتنی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان بۆ ماوەیەکی زۆرتر، لێرەدا دەبێت ئەو ڕاستیە بزانین بەرهەمە کشتوکاڵیەکان کە جوتیار بەدەستیدەهێنێت سەرچاوەی سەرەکی پیشەسازی خۆراکن وەکو کەرەستەیەکی خاو بەکاردەهێنرێت لەم بوارەدا، هەروەها پیشەسازی خۆراک ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لەدابین کردنی خۆراکی تاکەکانی کومەڵگا لەهەمانکات ڕۆڵێکی دیاری هەیە لەدابین کردنی ئاسایشی خۆراک، جگە لەوە ئەم جۆرە پیشەسازییە گرنگی خۆی بۆ پێشخستنی کشتوکاڵ‌و پەرەپیدانی چ لەڕوی چەندایەتی‌و چ لەڕوی چۆنایەتی، هەروەها پەیوەندی ناڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ هەندێ پیشەسازی تر وەک پیشەسازی خه‌لیل

لەقتونان‌و پاکەت کردن بۆ هەڵگرتنی بەرهەمە خۆراکیەکان، لەهەمانکات بەگەڕخستنی کەرتی گواستنەوە جگە لەوەی هەلی کاریش دەڕەخسێنێت، ئەم جۆرە پیشەسازییە بەشێوەیەکی لابەلا جگە لەخۆراک بەرهەمە کشتوکاڵیەکان سەرچاوی دابین کردنی پێداویستی مرۆڤن هەر لەجلوبەرگ‌و چەرم‌و هەندی پێداویستی پزیشکی.

دەتوانین بەکورتی ئاماژە بەبوارەکانی پیشەسازی خۆراک بدەین کە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان سەرچاوەیانن وەکو کەرەستەی خاو:

١/ پیشەسازی دانەوێڵە: دیارە هەموان دەزانین دانەوێڵە لە بەروبومە ستراتیجیەکانە بەتایبەت گەنم، لەم ڕوداووانەی دوایی نێوان ڕوسیا‌و ئۆکرانیا گەورەترین قەیرانی دروست کرد لەسەر ئاستی جیهان لەبەرئەوەی هەردوو وڵات دوو بەرهەمهێنی گەورەی گەنمن، جگە لەوەی کەرەستەی خاوی دروست کردنی نانە کە پێداویستی سەدان ملیۆن کەس دابین دەکات لەسەر ئاستی جیهان، بۆ چەندین جۆری پیشەسازی تر سوودی لێوەردەگیرێ، هەروەها جۆ‌و گەنمەشامی‌و جۆرەکانی تری دانەوێڵە بەهەمانشێوە، ئێمەش لەکوردستان هەر لەدێرین زەمانەوە جوتیاری ئێمە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی دانەوێڵەیە.

٢/ پیشەسازی شەکر

یەکێک لەپێویستییەکانی مرۆڤ شەکرە تا کوتایی سەدەی ڕابردوو لای خۆمان‌و بەتایبەت لەناوچەی شارەزوور جوتیارەکانمان ڕۆڵی بەرچاویان هەبوو لەبەرهەمهێنانی چەوەنەر کەرەستەی خاوی دروست کردنی شەکر بوو، بەوەش لەشاری سلێمانی کارگەیەک هەبوو بۆ گۆڕینی بۆ شەکرو توانرا بەشێک لەپێداویستی ناوخۆ دابین بکرێت.

٣/ لۆکە (پەمۆ)

بەرهەمێکی تری وڵاتەکەمان بوو، بەڵام بەداخەوە ئێستا ئەم جۆرە بەرهەمە کشتوکاڵییە پشتگوێ خراوە، جگە لەوەی بەکاردەهات بۆ دروستکردنی پێداویستیە جیاجیاکانی مرۆڤ، بەکاردەهێنرا بۆ پیشەسازی.

٤/ پیشەسازی زەیت‌و ڕۆنی ئاژەڵی‌و ڕوەکی

لەو بەرهەمانەی بەکاردەهێنرا بۆ پیشەسازی زەیت بریتی بوو لە گەنمەشامی هەرچەند تائیستاش چەند گارگەیەکمان هەیە، بەڵام بەداخەوە پشت بەگەنمەشامی هاوردە دەبەستێت، هەرچەندە خۆمان دەتوانین بەزیادەوە پێوستی ناوخو دابین بکەین، لەبەرهەمە ئاژەڵیەکان ڕۆنی خۆماڵیە کە سەرچاوەکەی ئاژەڵە، ڕۆژانێک بوو ئەمجۆرە ڕۆنە لەزۆربەی ماڵان بەکاردەهێنرا‌و زانستیش پشتڕاستی ئەمجۆرە ڕۆنە دەکات، لەڕووی تەندروستی باشترین چەوریە بۆ دروست کردنی شانەکانی لەشی مرۆڤ هەروەها لەچەندین ڕووی ترەوە پێویستی زۆری پێیە، بەداخەوە ئەم جۆرە بەرهەمە خۆماڵیە ئێستا لەبازاڕ کەم بەدی دەکرێت.

٥/ پیشەسازی شیرەمەنی‌و بەرهەمەکانی شیر

هەرچەندە ئەم جۆرە بەرهەمە وڵاتمانی پێ نامۆ نیە، بگرە بەدریژایی میژوو جگە لەوەی سەرچاوەی دابینکردنی پێداویستی خۆمان بووە، لێشی هەناردەی ناوەڕاست‌و خواروی عێراق کراوە، بەڵام بەداخەوە ئێستا تەنانەت لادێکانیشمان بەرهەمی هاوردە بەکاردوهێنن ئەوەش لەبەر کەمبوونی ڕەشەوڵاخ هەرچەندە لەم ماوەیەی دواییدا هەوڵی ئەوە دراوە کار لەسەر ئەم بوارە بکرێت، ئەویش بەدروست کردنی کیڵگەی ئاژەڵداری بەشێوەی پێشکەوتوو بەڵام نەگەیشتوەتە ئاستی دابینکردنی پێداویستی ناوخۆ.

٦/ پیشەسازی لەقتوونانی میوە‌وسەوزە‌و پاقلەمەنی

دیارە لە‌وڵاتان ئەم جۆرەە پیشەسازیە گرنگی خوی هەیە چ بەشێوەی لەقتۆنان یان وەک شەربەت هەروەها دوشاوی تەماتەش یەکیک لە پیداوستیکانی ڕوژانەی مروڤە بەشیکە لەم جۆرەە پیشەسازیە سەرەرای ئەوەی لە زوربەی سوپەرمارکت‌و دوکانەکانی بازار چەندین جۆرە لە قوتونراوی بەرهەمی پاقلەمەنی بەدی دەکریت بەڵام هەموی هاوردەیە

٧-یشەسازی شەربت‌و خواردنەوەکانی تر

ئەمە هەموو ئەو جۆرە بەرهەمانە دەگریتەوە کە سەرچاوەکەی میوە‌و سەوزەیە لای خوماێش دەکری برەو بەم بوارە بدەین بەتایبەت بەپیشەسازی کردنی تری چونکە بەرهەمێکی باشمان هەیە، هەروەها هەنار ڕۆژ بەڕۆژ لەزیادبوندایە.

٨/ پیشەسازی شیرینی‌و ئیشی هەویر

خۆشبەختانە ئەم جۆرە پیشەسازیە لەبڕەودایە بەجۆرەها شێوە لەبازاڕ بەدیدەکرێ هەندێ بەشێوەی تەندروست دروست دەکراو شیرینی سروشتی تێدا بەکاردێت، هەندێکیان رەچاوی جۆری شیرینیەکەی ناکەن.

٩/ بەپیشەسازی کردن‌و لەقوتوونانی گۆشت

دووجۆری سەرەکی گۆشتمان هەیە گۆشتی سپی کە خۆی لەگۆشتی پەلەوەر‌و ماسی دەبینیتەوە‌و گۆشتی سوور کە سەرچاوەکەی گۆشتی ئاژەڵی گەورە‌و بچوکە، خوشبەختانە گۆشتی سپی کە سەرچاوەکەی گۆشتی مریشکە لای خۆمان جگە لەوەی هەرزانە زۆریشە، لەپێداویستی خۆمان زۆرترە، دەکرێت زیادەکەی بەپیشەسازی بکرێت لەجیاتی ئەوەی ببێتە مایەی زۆری لەبازاڕدا، نەهاوڵاتیان سوودی لێوەردەگرن، لەهەمان کات دەبێتە مایەی زیانێکی گەورە بوو خاوەن پڕۆژەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەبەر زۆری خستنەڕو‌و داواکاری لەسەری کەم دەبێت، بەمەش نرخی دادەبەزیت، هەرچەندە لەڕووی سەرچاوەی ئاو لای خۆمان زۆرە، بەڵام بەداخەوە نەتوانراوە بەرهەمی گۆشتی ماسی خۆماڵی وەکو پێویست بەدەست بهێنرێت.

گرنگی پیشەسازی خۆراک خۆی لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا دەبینیتەوە:ٓ

١/ هەڵگرتنی ئەو بەرهەمە کشتوکاڵیانە کە لەماوەیەکی کورت تێکدەچێت بۆ ئەوەی ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە چ بەشێوەی لەقوتوونان یان بە شێوەی بەستو یان بەشێوەی وشککراوەێی کە دەکریت هەندیکان بو ماوەی چەندڕوژیک هەڵبگیریت یان بۆ جەند هەفتەیەک هەندێجار بۆ چەند ساڵێک، بەمەش دەتوانرێت ئەگەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکە بەشێوەی فرێش لەبازاڕ کەم بوەوە، ئەم بەرهەمانە بەکاربهێنریت بەمەش ماندوبوونی جوتیاران بەفیڕۆ ناچێت.

٢/ پیشەسازی خۆراک باڵانسی تەرازوی بازرگانی یەکسان دەکات کاتێک بەرهەمە کشتوکاڵیەکان لە‌وەرزی بەرهەمهێنانی خۆی زۆر دەبێت زیادەکەی بەپیشەسازی بکرێت، بەمەش تا رادەیەکی باش نرخی خۆی لەدەست نادات ئەمە لەلایەک‌و لەهەمانکات تێکناچێت، ئەمەش ‌وا دەکات بەرهەمەکە لەکاتی بەپیشەسازی کردنی تا رادەیەک لەبازاڕدا هەرزانتر بێت بەراورد بە بەرهەمەکە لەکاتی فرێشیدا.

٣/ هەندێ رێگەی بەپیشەسازیکردن هەیە وەک وشککردنەوە دەبێتە مایەی دابەزینی کێشی بەرهەمەکە بەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنی تێچوون‌و ئاسان کردنی گواستەوەی.

٤/ لەپیشەسازی خۆراک هەوڵدەدریت هاوسەنگی بەها خۆراکیەکانی تێدا ڕەچاو بکرێت، جگە لەوەی بەئاسانتر‌و هەرزانتر دەگاتە دەستی بەکاربەر.

٥/ ئەم جۆرە پیشەسازیە هاندەر بوو بۆ سەرهەڵدانی چەندین جۆری پیشەسازی تر کە تەواوکەری پیشەسازی خۆراکن، وەک کارگەی دروستکردنی قوتو‌و پلاستیک‌و کارتۆن‌و شوشە کە بەکاردێت بۆ هەڵگرتنی بەرهەمە دروستکراوەکە.

٦/ ڕۆڵی هەیە لەوەی ئیتر هەوڵنەدرێ لەدەرەوەی وڵات، ئەم جۆرە بەرهەمانە هاوردە بکرێت بەمەش حکومەت پارێزگاری لەدراوە قورسەکەی خۆی دەکات.

٧/ ئەم جۆرە پیشەسازییە دەبێتە هۆی باشکردنی بەرهەمە کشتوکاڵیەکە لەڕوی چۆنایەتیەوە، ئاژەڵی بێت یان ڕووەکی، چونکە تەنها بەرهەمێک بەکاردەهێنرێت لەم پرۆسەیەدا ئاستی کوالێتی دەبێت بەرز بێت.

٨/ دەکرێت ئەو جۆرە خۆراکەی بەدەست دەهێنرێت بەهای خۆراکی لەئاستێکدا بێت پێویستی کەسانی نەخۆش دابین بکات لەهەمانکات گونجاویش بێت بۆ دابینکردنی پێداویستی منداڵ لەبەها خۆراکیەکان.

٩/ دەکرێت ئەم جۆرە پیشەسازییە ببێتە مایەی دابینکردنی خۆراک بۆ چارەسەر کردنی برسیەتی لەسەر ئاستی جیهان.

١٠/ ئەم جۆرە پیشەسازیە ڕۆڵێکی باشی هەیە بۆ دۆزینەوەی تەکنەلۆجیای نوێ بۆ بەرهەمهێنانی کاڵای تەندروست‌و گونجاو وەکو ئەو تەکنەلوجیایەی ئێستا بەکاردێت لە سەر کەشتیەکانی ڕاوکردنی ماسی بۆ سوود وەرگرتن لەو ماوەیەی خەریکی ڕاوە ماسین لەبەرئەوە هەر کەشتییەکیان چەند مانگێکی پێدەچێت لەجیاتی ئەوەی دەسکەوتەکەیان لەسەر وشکانی بەپیشەسازی بکەن، لەسەر کەشتیەکە بەو کارە هەڵدەسن.

ئەو کۆسپانە چین لەبەردەم پیشەسازی خۆراک لە‌وڵاتەکەماندا هەن؟

  • کەمی سامانی ئاژەڵ کە سەرچاوەی سەرەکی دابینکردنی گۆشت‌و شیرە.
  • کەمی ئەوکەرەستە خاوە کشتوکاڵیانەی سەرچاوەی پێویستی ئەم جۆرە پڕوسەیە.
  • نەبونی بەرهەمی کواڵێتی بەرز کە سەرچاوەی پێویستی ئەم جۆرە پیشەسازیە ئەویش لەبەر نەبوونی سەنتەری توێژینەوەی زانستی باوەڕپێکراو.  
  • گرنگی نەدان بەسامانی ماسی وەکو پێویست.
  • نەبونی جۆری بەرهەمی کشتوکاڵی باوەڕپێکراو ئەگەر هەبێتیش زۆر کەمە.
  • گرانی نرخی کەرەستەی خاو‌و پێویستییەکانی بەقوتووکردن.
  • نەبونی ڕێکارێکی ئاسان بۆ دروست کردنی پەیوەندی لەگەڵ جوتیاران بۆ دابینکردنی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان وەکو کۆمەڵەی هەرەوەزی جوتیاران‌و رێکخراوە جوتیاراییەکانی تر.
  • بەرزی بەهای دراوی خۆماڵی بەراورد بە بەهای وڵاتانی دراوسێ، هەروەها گرانی نرخی سوتەمەنی‌و کارەبا‌و هێزی کار هۆکارن بۆ بەرزی تێچونی بەرهەمەکە.
  • پارێزگاری نەکردن لەبەرهەمی ناوخۆ ئەمەش هۆکارێکە سەرمایەدار ئامادە نیە سەرمایەگوزاری لەم بوارەدا بکات.
  • نەبوونی هیچ جۆرە هاندانێک لەلایەن حکومەت بۆ سەرمایەداران لەم بوارەدا بۆ ئەوەی وەبەرهینان بکەن وەک بەگەڕخستەوەی بانکی کشتوکاڵی‌و بانکی پیشەسازی.
  • نەبوونی کەسانی شارەزا‌و کارامە لەم بوارەدا لەهەمانکات نەبونی سەنتەری ڕاهێنان بۆ کردنەوەی خولی تایبەت بۆ ئەو کەسانەی خاوەن بڕوانامەن لەبواری میکانیک‌‌و ئەوانەی پسپۆڕی کشتوکاڵین، هەروەها بەشەکانی تری پسپۆڕی کە پێویستن بۆ ئەم پڕۆسەیە.