ڕێکەوتی 2025/12/9، نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازی کرد لە د.(هەیفا لەتیف جاسم)،بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و وەبەرهێنان لە کۆمپانیاکانی فەیسەڵ شەهین ئەلحەمەدی لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشانگا و کۆنفرانسەکانی سەقر شاهین و عتا ئەنوەر، خاوەنی کۆمپانیای ئاسمان.
ئامانج لە سەردانەکە، باسکردنی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و داهێنان و دەرفەت لە ئیمارات، کە بە هاوکاری لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی فەرەنسی بۆ زانا و داهێنەران لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ئەنجام دەدرێت کۆنفرانسەکە ئامانجی پیشاندانی نوێترین داهێنانەکان و دابینکردنی وزە نوێ بووەکانە بە کۆمەڵگا، بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ حکومەتەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و وەبەرهێنەران بۆ ئەوەی سپۆنسەری ئەو پرۆژانە بکەن کە پێداویستییەکانیان دابین دەکات، هەروەها دەرفەتێک بێت بۆ داهێنەران بۆ خستنە ڕووی بیرۆکەکانیان و دۆزینەوەیان و شێوازی گونجاوی پارەدان بۆیان.
د. (هەیفا فەیسەڵ شەهین ئەلحەمەدی)، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سەقر الشاهین، ڕایگەیاند، کۆنفرانسەکە وەک سەکۆیەکی ستراتیژی بۆ پیشاندانی چارەسەرە زانستی و تەکنۆلۆژییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی داهاتوو لە سەرانسەری هەموو لایەنەکانی ژیاندا، “داهاتوویەکی گەش تەنیا بە هەوڵ و داهێنانی زانایان و توێژەران دەتوانرێت بنیات بنرێت”. ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ دیدگا و ڕێنمایییەکانی ئیمارات بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی وەک ناوەندێکی جیهانی بۆ زانست و داهێنان، بۆیە هاوینەتە ژووری بازرگانی سلێمانی مەبەستمانە کەسانی شارەزا و خاوەن داهێنانە نوێکان بەشداری بکەن و پێشکەوتنەکانیان نمایش بکەن.
تەوەری کۆنفرانسەکە تیشک دەخاتە سەر داهێنان و گەشەپێدانی بەردەوام، ئەزموونە نێودەوڵەتییەکان لە پاڵپشتیکردنی داهێنەران، داهێنان لە بوارەکانی پزیشکی و ئەندازیاری، پاراستنی خاوەندارێتی فیکری و پاراستنی مافی داهێنەران، نمایشکردنی پڕۆژەکانی داهێنەرانی گەنج، تیشک خستنە سەر ڕۆڵی زانکۆکان و ناوەندەکانی توێژینەوە لە پەروەردەکردنی داهێنان، پەرەپێدانی داهێنانەکان لە بواری کارگێڕیدا، گۆڕینی بیرۆکەکان بۆ دەستپێکردن، و دابینکردنی وەبەرهێنان وە دەرفەت بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ بەشداریکردن لەم بۆنە جیهانییە بەرزەدا کە لە میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی لە ڕێکەوتی (٣٠-٣١ی ١ – ١ی شوباتی ٢٠٢٦) بە ڕێوە دەچێت.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەکە و پاڵپشتی خۆی ڕاگەیاند بۆ گرنگیدان بە بەشداریکردنی داهێنەرانی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی خستنە ڕووی بیرۆکە نوێکانیان کە پاڵپشتی زانست و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی، کە خزمەت بە مرۆڤایەتی و کۆمەڵگا دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا لە پارێزگای سلێمانی گەنجی خاوەن بیرۆکەی بەتوانامان هەیە کە دەتوانن خزمەتی زۆر بە پێشکەوتن و داهێنانە نوێیەکان بکەن بەو هیوایەم دەرفەتێکی گونجاویان بۆ بڕەخسێنن بۆ نمایشکردنی زانست و بیرۆکەکانیان.







