ژووری بازرگانی سلێمانی هاوخەمی خۆی دەربڕی بۆ بازرگانانی زیانلێکەوتوو لە ڕووداوی سووتانی کۆگاکان

ژووری بازرگانی سلێمانی هاوخەمی خۆی دەربڕی بۆ بازرگانانی زیانلێکەوتوو لە ڕووداوی سووتانی کۆگاکان
دڵگران و خەمبارین لە ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە لە گەنجینەی بازرگانانمان لە ڕێکەوتی 2025/8/4، کە بووە هۆی سووتانی شەش کۆگای هەڵگرتنی کاڵا و کەلوپەلی بازرگانان لە سلێمانی کە زیانێکی گەورەی بە ئابووری پارێزگاکەمان و دارایی ژمارەیەک لە بازرگانانی شارەکەمان گەیاندووە.
وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی نیگەرانین لە ڕوودانی ئەم کارەساتە و هیوادارین ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەر بۆ ڕێگری لە دووبارە نەبوونەوەی ئەم ڕووداوانە، سوپاسگوزاری خودای گەورەین لە سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان و بازرگانان لەم ڕووداوەدا وە سوپاسی هێزەکانی فریاکەوتن و بەرگری شارستانی دەکەین لە بە دەمەوە چوون و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.