پەیامی پیرۆزبایی بۆ گەنجان لە ڕۆژی جیهانی گەنجاندا.
گەنج کۆڵەکە و داینامۆی گەشەپێدانی ئابوورییە، پێشکەوتن و داهێنان و گۆڕانکاری لە سێکتەرەکانی ئابووریدا لەسەر دەستی ئەم چینە دەکرێت، وەک کەرتی تایبەت بە گرنگەوە لە تواناکانیان دەڕوانین. لە ڕۆژی جیهانی گەنجاندا پشتگیری تەواویان دەکەین بۆ پێگەیاندن و بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکانیان تا ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە بنیاتنانەوەی سەرخان و ژێرخانی ئابووریدا.
گەنجان خاوەنی پرۆژە و بیرۆکەی نوێن، توانیویانە خۆیان بخەنە سەر کار و کارگەیەکی بچووک دامەزرێنن، سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان، پێکهاتەی ڕاستەقینەی داهاتووی ئابووری و پیشەسازین.
هەر بیرۆکەیەکی بچووک دەکرێت ببێتە گۆڕانکارییەکی گەورە ئەمڕۆ ڕۆژی ئێوەیە، ڕۆژی داهێنان و پێکەوە کارکردنە بۆ داهاتوویەکی باشتر.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
2025/8/12
پەیامی پیرۆزبایی بۆ گەنجان لە ڕۆژی جیهانی گەنجاندا.
