نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشانی کرد.

نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشانی کرد.
رێکەوتی 2025/8/30 ئەحمەد کەلاری ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی کرماشانی کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ (ڕەزا ساسانی ــ سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشان) و ڕاوێژکاری پارێزگاری کرماشان بۆ کاروباری ئابووری عێراق و ئەندامانی ژووری بازرگانی کرماشان کۆبۆوە.
لە کۆبوونەکەدا لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ گفتوگۆ کرا، وە بریار درا کە لە کاتێکی نزیکدا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پارێزگاردا ئەنجام بدرێت بە مەبەستی چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشەی مەرزی پەروێزخان و ئاسانکاری کردن بۆ هاتوچۆی ئوتۆمبێلی بازرگانان لە مەرزی پەوێزخانەوە بەبێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەکییان لەبەرامبەردا لێ وەربگیرێت بە پشتگیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.
وە بڕیار بدرێت لەسەر درووستکردنی لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەر دوو لادا بۆ چارەسەر کردنی سەرجەم گیر و گرفەتەکانی مەرز.