لە سلێمانی دیداری کۆمپانیا سعودییەکان بەڕێوەچوو.
ڕێکەوتی 2026/2/7 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداری کرد لە دیداری وەفدێکی بازرگانیی سعوودیە بە سەرۆکایەتیی محەمەد سلێمان ئەلعسیری، کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارەکەدا کە بازرگانان و وەبەرهێنەرانی پارێزگای سلێمانی بەشداربوون باس لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان کرا لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش لە پارێزگای سلێمانی.
وەبەرهێنەرانی پارێزگای سلێمانی ئامادەیی خۆیان پیشاندا بۆ هەموو جۆرە پاڵپشتی و ئاسانکارییەک بۆ وەبەرهێنەرانی وڵاتی سعوودیا.
دیدارەکە بەمەبەستی بەهێزترکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەر دوو کەرتی تایبەتی پارێزگای سلێمانی و سعوودیە بوو کە دەتوانرێت ئاستی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانیی نێوان هەر دوو لا گەشەی زیاتری پێ بدرێت.









