شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی کارگەی ماستی سلێمانی کرد.

شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی کارگەی ماستی سلێمانی کرد.
‏‎ڕێکەوتی 2025/9/1 محمد ڕسول جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئارام بابان، عوبێد احمد، صابر امین، جوهر ستار، ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی کارگەی ماستی سلێمانییان کرد بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە بەرهەمی ئەو کارگەیە و چۆنیەتی کارکردنیان و ئەو کێشە و گرفتانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ کارگەی ماستی سلێمانی خواست، وە پێیان ڕاگەیاندن کە پشتیوان و هاوکاریان دەبن بۆ هەر کێشە و گرفتێک کە ڕووبەڕووی کارگەکەیان دەبێتەوە و هیوایان خواست کە بەرهەمی کارگەکەیان بە شێوەیەک بێت کە کێبڕکێ بکات لەگەڵ بەرهەمە هاوردە کراوەکان.
شاندی ژووری بازرگانی سلێمانی دڵنییان دا کە پشتیوانی بەرهەمی ناوخۆشیی دەکەن و هەوڵی تەواو دەدەن بۆ پارێزگاری کردن لەو بەرهەمانەی لە کارگە ناوخۆییەکاندا بەرهەم دەهێنرێت و لە بازاڕەکانی کوردستان و عێراقدا ساغ دەکرێنەوە.
لای خۆشییەوە خاوەنی کارگەی ماستی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەکە و سوپاسی کردن، هیوای بەردەوامی ئەم سەردانانەی خواست تاوەکو بە هەماهەنگی ئەو کێشە و گرفتانەی هەیە لەگەڵ ژووری بازرگانیدا باسی بکەن و ئەوانیش لای خۆیانەوە بیگەیەنە لایەنی پەیوەندیدارەکان، هیوای خواست ئەم سەردانانە ببێتە هۆی پشتیوانی زیاتر لە بەرهەمی ناوخۆیی تا بەرهەمە ناوخۆییەکان لەسەر پێی خۆیان بوەستن لە عێراق و هەرێمی کوردستان.