شاندێکی ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری سلێمانی دەکات.
ڕێکەوتی 2025/8/6 سابیر ئەمین، ئارام بابان، ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ یوسف شەریف، بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سەردانی، عبدلغفار محەمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێوانە سازی و کۆنترۆڵی جۆری سلێمانی یانکرد.
ئامانج لە سەردانەکە لەنزیکەوە باسکردنی کاری هاوبەش و دروستکردنی هەماهەنگی نێوان هەر دوو لا.