شاندێکی ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانی قائیمقامی پێنجوێنیان کرد.
ڕێکەوتی 2025/7/23 شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی هێمن ئیبراهیم، قائیمقامی بە وەکالەتی پێنجوێنیان کرد بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و کارکردنی هاوبەش بۆ ئەو کێشە و گرفتانە لە ناوچەکەدا هەیە.
ئامانج لە سەردانەکە کارکردنی زیاتر و هاوکاری نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و قائیمقامێتی پێنجوێن بۆ پەرەپێدانی بازرگانی و پیشەسازی ناوچەکە.
هێمن ئیبراهیم، قائیمقامی پێنجوێن، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەکەی ژووری بازرگانی سلێمانی، وە ئامادەی خۆی دەربڕی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان هەر دوو لادا.