سەرۆکی ژوور کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ خاوەن نووسینگەکانی فرۆشتنی زەوی ئەنجامدا.

سەرۆکی ژوور کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ خاوەن نووسینگەکانی فرۆشتنی زەوی ئەنجامدا.
ڕێکەوتی 2025/10/30 نەوزاد غەفور ڕەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بورهان علی، بەهمەن عوسمان، ئارام بابان، پێشوازیان کرد لە نوێنەرانی ژمارەیەک لە خاوەن نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خان و زەوی لە پارێزگای سلێمانی.
ئامانج لە کۆ بوونەوەکە ڕێکخستنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم کاری نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خان و زەوییە لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
لە کۆ بوونەوەکەدا نەوزاد غەفور ڕەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی گوێبیستی داواکارییەکانی خاوەن نووسینگەکان بوو وە بەڵێنی دا کە ژووری بازرگانی سلێمانی هەوڵێکی جددی دەدات بۆ یارمەتیدان لە چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، داوای لە خاوەن نووسینگەکان کرد کە گرفتی کارکردنیان بە شێوەیەکی ورد و ڕوون بە نوسین ئاراستەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکەن. وە بەڵێنی پێدان لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆ بوونەوەیەکی فراون لەگەڵ تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێک بخەن کە تایبەتن بە کێشەکانی خاوەن نووسینگەکان.