سەرۆکی ژووری بازرگانی سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد.
ڕێکەوتی ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لەگەڵ کامل ئەحمەد حمەرەش، لێپرسراوی نووسینگەی ڕاوێژکاری و پەیوەندی کۆمپانیا عێراقییەکان لە شاری ئیوو لە وڵاتی چین، سەردانیان لە باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە شاری سلێمانی کرد.
ئامانج لەم سەردانە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و کارکردن بۆ پتەوکردنی دەستە خوشکایەتیی نێوان شاری ئیوو لە وڵاتی چین و شاری سلێمانی بوو.
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربڕی و پشتیوانی خۆی بۆ هاوکاری و بەهێزکردنی ئەم پەیوەندییانە پیشان دا.