سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی پێشوازی لە پیشەسازانی چەمچەماڵ دەکات
ڕێکەوتی 2025/6/29 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئارام بابان، عوبێد ئەحمەد، ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان کرد لە ژمارەیەک لە خاوەن کارگەکانی سنووری قەزای چەمچەماڵ.
لە سەردانەکەیاندا خاوەن کارگەکانی قەزای چەمچەماڵ داوایان کرد ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پشتیوان بێت بۆ بەردەوامیدان لە کارکردن و بەرەو پێشبردنی بەرهەمی ناوخۆیی لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئێمە هەمیشە پشتیوانی کارگە ناوخۆیەکانین کار دەکەین بۆ بەرەوپێشبردن و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی لە پارێزگای سلێمانی.