سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی پێشوازیکرد لە نوێنەری بانکی ئاشور.

ڕێکەوتی 2025/6/23 نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پێشوازیکرد لە نوێنەری بانکی ئاشور لە شاری سلێمانی.
ئامانج لەسەردانەکەی نوێنەرانی بانکی ئاشور، بەهێزکرنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وە پێدانی قەرز بە بازرگانان و پرۆژە پیشەسازی و مام ناوەندەکان بۆئەوەی بتوانن کارەکانیان بەرەو پێش بەرن.
نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هیوایخواست بانکەکان بتوانن ڕۆڵیان هەبێت لە بەرەو پێشبردنی کارە بازرگانی و پیشەسازیەکان لەپارێزگای سلێمانی، وەپشتیوانی دارای ئەو پرۆژانەبکەن کە دەبنە مایەی رەخساندنی هەلی کاری زیاتر وە پێدانی قەرزەکان درێژخاین بێت.