ڕێکەوتی ٢٢ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئارام بابان، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، سەردانی کارگەی بەرهەم هێنانی چیمەنتۆی ماس یان کرد، لەلایەن عومەر ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی کارگەکە پێشوازیان لێکرا.
سەردانەکە بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربون لە بەرەو پێشچون و بەردەوامی کاری کارگەکە و ئەو کێشەو گرفتانەی روبەڕویان دەبنەوە لە کاتی کارکردندا.
نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، رایگەیاند: کارگەی ماس بەردەوام توانیویەتی بەکوالێتی بەرز بەرهەمەکانیان بخەنە بازاڕەکانی کوردستان و عێراق، کولێتی بەرهەمەکانیان کێبڕکێ دەکات لەگەڵ بەرهەمی ووڵاتانی دیکە ئەمەش وادەکات دڵنیای بدات بەتەواوی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق کە بەرهەمی ئەم کارگەیە بەکاربهێنن لە پرۆژەکانی وەبەرهێنانی کەرتی خانوبەرە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی ئاماژەی بەوەشدا کارگەکە توانیویەتی هەلی کاری زۆر لە پارێزگای سلێمانی بڕەخسێنێت بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان و خەڵی ناوچەکە ئەمەش جێگەی دڵخۆشیە بۆ پارێزگاکەمان.
عومەر ئیسماعیل، بەڕێوەبەەی گشتی کارگەی چیمەنتۆی ماس، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانەکەو ئاماژەی بەوەدا ئەم سەدانانە بەرزدەنرخێنین و هەیوادارین ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوامبێت لە پشتیوانیکردنمان بۆ زیاتر هاندانی هاونیشتیمانیان لە بەکارهێنانی بەرهەمی ناوخۆی پیشەسازی کە ئەمەش وادەکات کاری ئێمە زیاتر بەردەوامبێت و زۆرتین دەرفەتی کار برەخسێنین لە پارێزگای سلێمانی و تەواوی
شارەکانی دیکە.
بەڕێوەبەری گشتی کارگەی چیمەنتۆی ماس ئاماژەی بەوەشدا وەک پشتیوانیەک بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەشداریانکردووە لە پێشانگای صنع في العيراق کەتیایدا بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن.